4
7 دادگایی کردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌ستپێده‌کات
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








دادگایی ‌کردنى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ نزیک ئه‌نکه‌ره‌ى پایته‌خت ده‌سـتیپێکرد و کاربه‌ده‌ستانى تورک ڕێگه‌یان نه‌دا شاندێکى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌ى دادگاییکردنه‌که‌ ببێت.

ده‌میرتاشى ته‌مه‌ن 44 ساڵ که‌ له‌وه‌تاى 4 ى مانگى یازده‌ى ساڵى 2016 وه‌ له‌گه‌ڵ 10 په‌رله‌مانتارى دیکه‌ى پارته‌که‌ى ده‌سـتگیرکراوه‌، ئه‌مڕۆ پـێنجه‌شه‌ممه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ بیناى زیندانى سنجانى ڕۆژئاواى ئه‌نکه‌ره‌ یه‌که‌م دانیشتنى دادگاییکردنه‌که‌ى به‌ڕێوه‌چوو.

شاندێکى نێوده‌وڵه‌تى که‌ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپاى له‌ نێودایه‌، هه‌وڵیان دا چاودێرى پـرۆسه‌ى دادگاییکردنه‌که‌ بکه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پـێ‌نه‌درا و ناچار گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نکه‌ره‌ و له‌وێ له‌ باره‌گاى هه‌ده‌په‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیان سازکرد و تیایدا ناڕه‌زایى توندى خۆیان ده‌ربڕى و به‌ڵێنیان دا ئه‌وه‌ى به‌ چاوى خۆیان بینیویانه‌ بۆ کاربه‌ده‌ستانى وڵاته‌کانیان بیگه‌یه‌نن.


ده‌سته‌ى پارێزه‌رانى ده‌میرتاش ده‌ڵێن ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ئۆفیسى یه‌کێک له‌ پارێزه‌ره‌کانیان بڕاوه‌ و ئه‌و کۆمپـیوته‌ره‌ دزراوه‌ که‌ یاداشتنامه‌ى خۆیانى تیادا ئاماده‌کردبوو بۆ دانیشتنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا هه‌ده‌په‌ تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ى باڵى سیاسى پارتى کرێکارانى کوردستانه‌، به‌ڵام هه‌ده‌په‌ لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت بۆیه‌ ده‌کرێته‌ ئامانج چونکه‌ له‌ دژى سیاسه‌ته‌کانى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیایه‌.

هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێت حکومه‌ت یاداشتنامه‌یه‌کى تاوانبارکردنى له‌ دژى ده‌میرتاش ئاماده‌کردووه‌ که‌ له‌ 500 لاپه‌ڕه‌ پـێکهاتووه‌ و هه‌موو تۆمه‌ته‌کان په‌یوه‌ستن به‌ کارى سیاسیـیه‌وه‌ که‌ له‌ میانه‌ى وتار و ڕاگه‌یاندنه‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌کانى باسى لێوه‌کردوون.

هاوکاتى دادگاییکردنه‌که‌ سه‌دان که‌س له‌ به‌رده‌م دادگاکه‌ گردبووبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى پشـتیوانى بۆ ده‌میرتاش.

یه‌ک له‌ به‌شداربووان به‌ فڕانس پـرێسى گوت" تاکه‌ تاوانى ده‌میرتاش ئه‌وه‌یه‌ نه‌یارى ئه‌ردۆغانه‌." هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک دروشمیان به‌رزکردبووه‌وه‌، له‌وانه‌ "هه‌رگیز فشار چۆکمان پێ دانادات" ، " هه‌ده‌په‌ هیوایه‌ و هیوا بۆ هه‌میشه‌ هه‌یه‌"

ئه‌گه‌ر بێت و دادگا بڕیار بدات ده‌میرتاش ئه‌و تاوانانه‌ى کردووه‌ که‌ داواکارى گشتى ئاڕاسته‌ى کردووه‌، ئه‌وا بۆى هه‌یه‌ هه‌تا 142 ساڵ حوکمى زیندانى بدرێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group