4
7 ترامپ: قودس پایته‌ختى ئیسرائیله‌
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 
سه‌رۆکى ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا به‌ فه‌رمى دانینا به‌وه‌ى ئۆرشه‌لیم پایته‌ختى ئیسرائیله‌ و فه‌رمانى به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ کرد ده‌سـتبه‌جێ کاربکات بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ ته‌ل ئه‌ڤیڤه‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ وتارێکى مێژویـیدا له‌ کۆشکى سپى و به‌ ئاماده‌بوونى مایک پـێنس جێگرى سه‌رۆک گوتى ئێدى ئه‌مه‌ریکا وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل له‌ ئۆرشه‌لیم ده‌ڕوانێت. وتیشى ئه‌و شاره‌ چه‌قى ته‌نیا سێ ئاینى مه‌زن نیـیه‌، به‌ڵکو ئێستا بووه‌ته‌ چه‌قى یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ سه‌رکه‌وتووترین دیموکراسیـیه‌کانى جیهان.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ووتى له‌ ماوه‌ى حه‌فتا ساڵى ڕابردوو، گه‌لى جوو ده‌وڵه‌تێـکیان بنیادناوه‌ که‌ تیایدا جوو و موسڵمان و کرستیان و په‌یڕه‌وانى ئاینه‌کانى دیکه‌ ئازادبوون له‌ شێوازى ژیانیان و خوداپه‌رستیان. جه‌ختى له‌وه‌ش کرد که‌ ده‌بێت ئۆرشه‌لیم هه‌ر وا بمێنێته‌وه‌ که‌ جوو و موسڵمان و کرستیان به‌ ئازادانه‌ ئاینه‌کانى خۆیان تیایدا په‌یڕه‌و بکه‌ن.

  ترامپ ووتیشى به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئامانج له‌م بڕیاره‌ دورکه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا نیـیه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ى داونێ بۆ هه‌وڵدان له‌ پـێناو گه‌یشتن به‌ ڕێکه‌وتنێکى کۆتایى ئاشتى له‌ نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان. 

جه‌ختى له‌وه‌ش کرد ئه‌گه‌ربێت و ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان به‌ چاره‌سه‌رى دوو ده‌وڵه‌تى قایلبوون، ئه‌وا مه‌سه‌له‌ى ده‌سـتنیشانکردنى سنوورى نێوانیان ته‌نیا ئیسرائیلى و فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group