4
7 حکومه‌تى تورکیا : بڕیارى راگه‌یاندنى قودس وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل به‌ نه‌بوو هه‌ژمار ده‌که‌ین
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







بینالى یڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانى تورکیا رایگه‌یاند: "راگه‌یاندنى قودس وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ نراوه‌، بۆ کۆمارى تورکیا له‌برى نه‌بوو هه‌ژمار ده‌کرێت".

بینالى یڵدرم سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا ده‌ڵێت : "راگه‌یاندنى قودس وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ نراوه‌، بۆ کۆمارى تورکیا له‌برى نه‌بوو هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌م بڕیاره‌ کوده‌تایه‌کى قورسه‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌وڵه‌کانى ئاشتى فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل. له‌ رێگه‌ى ئه‌م بڕیاره‌وه‌ ئاشتى فه‌ڵه‌ستین و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ ره‌گوڕیشه‌وه‌ له‌بن دێت، نموونه‌یه‌کى ته‌واوى نابه‌رپرسیارانایه‌ که‌ له‌ رێگه‌ى ترسى سیاسیه‌وه‌ نراوه‌. به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌وانه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌. وه‌ک هه‌موو کاتێکى تر ده‌بێت رێز له‌ مزگه‌وتى ئه‌قسا ته‌واوى شوێنه‌ پیرۆزه‌کانى قودس بگیرێت و ئه‌مرى واقع له‌وێ نه‌چه‌سپێنرێت".

سه‌رۆکوه‌زیرانى تورکیا له‌باره‌ى ناساندنى قودس وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ کۆمارى تورکیا ئه‌م بڕیاره‌ به‌ نه‌بوو هه‌ژمار ده‌کات.

بینالى یڵدرم له‌باره‌ى ناساندنه‌که‌ى ئه‌مریکاوه‌ راگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌:

"راگه‌یاندنى قودس وه‌ک پایته‌ختى ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ نراوه‌، بۆ کۆمارى تورکیا له‌برى نه‌بوو هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌م بڕیاره‌ کوده‌تایه‌کى قورسه‌ به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌وڵه‌کانى ئاشتى فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیل. له‌ رێگه‌ى ئه‌م بڕیاره‌وه‌ ئاشتى فه‌ڵه‌ستین و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ ره‌گوڕیشه‌وه‌ له‌بن دێت، نموونه‌یه‌کى ته‌واوى نابه‌رپرسیارانایه‌ که‌ له‌ رێگه‌ى ترسى سیاسیه‌وه‌ نراوه‌. به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌وانه‌ ده‌که‌م که‌ ئه‌م بڕیاره‌یان داوه‌. وه‌ک هه‌موو کاتێکى تر ده‌بێت رێز له‌ مزگه‌وتى ئه‌قسا ته‌واوى شوێنه‌ پیرۆزه‌کانى قودس بگیرێت و ئه‌مرى واقع له‌وێ نه‌چه‌سپێنرێت".

بینالى یڵدرم ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ که‌ تورکیا وه‌ک سه‌رۆکى ئه‌م خوله‌ى رێکخراوى هاریکارى ئیسلامى بڕیارى داوه‌ که‌ له‌ ١٣ى کانوونى یه‌که‌مدا به‌ به‌شدارى وڵاتانى ئیسلامى کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ بکه‌ن.


ئانادۆڵ


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group