حه‌سه‌ن نه‌سروڵا: تره‌مپ و ئیداره‌که‌ى شێت بوون

12/12/2017 4:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ لێدوانێکى ته‌له‌فزیۆنیدا، ئه‌میندارى گشتیى ڕێکخراوى حزبوڵاى لوبنانى هێرشى کرده‌ سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا به‌هۆى دانانى ئۆرشه‌لیم به‌ پایته‌ختى ئیسرائیل.

هه‌ر له‌ هه‌مان وتاردا، هێرشى کرده‌ سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ وته‌ى ئه‌و هیچیان نه‌کردووه‌ و ئه‌وه‌ى کردوویانه‌ به‌س نه‌بووه‌ و له‌ دواییشدا ستایشى کردن و وتى ئه‌و توڕه‌بوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ ڕاپه‌ڕینى ڕاسته‌قینه‌یه‌.  هه‌روه‌ها، زۆر به‌ گه‌رمى ستایشى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانى که‌رتى ڕۆژئاواى کرد و به‌ ڕاپه‌ڕینى دانا.

هه‌ر له‌و وتاره‌دا نه‌سروڵا وتى که‌ حکومه‌ت و ئیداره‌ى واشنتۆن و سه‌رۆکى ئه‌مریکا دۆناڵد تره‌مپ شێت بوون و که‌س پشتیوانیان ناکات، ئیسرائیل نه‌بێ.  له‌ وته‌که‌یدا نه‌وروڵڵا چه‌ند جارێک ناوى ڕاپه‌ڕینى هێنا، هه‌روه‌ها وتى که‌ ڕاستترین رڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ ئینتیفازه‌ى تونده‌.


زۆرترین خوێندراو