4
7 ئێران ... زیاتر له‌ 3500 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیرکراون
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








په‌رله‌مانتارێکى ئێرانى له‌وانه‌ى به‌ ڕیفۆرمخواز ده‌ناسرێن، ده‌ڵێت : له‌سه‌ر خۆپـیشاندانه‌کانى  ئێران له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو نزیکه‌ى 3700 که‌س ده‌ستگیرکراون .

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ،ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مانى کۆمارى ئیسلامى  ئێران له‌ زارى مه‌حمود سادقى بڵاوکرده‌وه‌ک زیاتر له‌3700 که‌س له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کان ده‌ستگر کراون ،ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مجاره‌ به‌رپـرسێکى ئێرانى ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ بڵاوبکاته‌وه‌.

سادقى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ که‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌زگاکاجیاجیاکانى  ئاسایشى  وڵاته‌که‌ى خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستگیرکردووه‌، نه‌توانراوه‌ ژماره‌ى ته‌اوى ده‌ستگیر کراوان بزاندرێ .

پێشتر کاربه‌ده‌ستانى کۆنارى ئیسلامى ئێران ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردبوو که‌ ته‌نیا له‌ تارانى پایته‌خت هێزه‌کانى ئاسایش سه‌دان که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه‌.

عه‌بدول ڕه‌زا ڕه‌حمانى فه‌زڵى وه‌زیرى ناوخۆى ئێران ئه‌ویشئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کردبووکه‌ نزیکه‌ى 42 هه‌زار که‌س به‌شدارییان له‌ خۆپیشاندانه‌کان کردبوو. به‌پێى ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌مڕۆى سادقى بێت ئه‌وا نزیکه‌ى 10% ى خۆپیشانده‌ران ده‌سـتگیرکراون.

  ڕۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ش عه‌باس جه‌عفه‌ر ده‌وڵه‌ت‌ئابادى داواکارى گشتى تاران ئه‌وه‌ى خستبووه‌ روو که‌ له‌ماوه‌ى 48 کاژمێرى ڕابردوو 70 که‌س به‌ که‌فاله‌ت ئازادکراون و له‌داهاتوداخه‌ڵکى زیاتریش ئازاد ده‌که‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد هانده‌رانى سه‌ره‌کى خۆپیشاندانه‌کان ئازاد ناکرێن.

به‌پـێى ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى ئێرانا، هه‌ر ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ په‌رله‌مانى ئێران دانیشتنێکى داخراوى سازکرد و تیایدا کاربه‌ده‌ستانى باڵاى ئاسایشى له‌ باره‌ى خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ستگیردنى خۆپـیشانده‌ران زانیاریان به‌په‌رله‌مانتاران دابوو.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group