4
7 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا : سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان بۆ پشتیوانیکردن له‌ یه‌کپارچه‌یى خاکى سووریا
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ئاشکراى کرد سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان بۆ ''پشتیوانیکردن له‌ یه‌کپارچه‌یى خاکى سووریا'' و ''سووریایه‌کى یه‌کگرتوو''.

کاربه‌ده‌ستێکى باڵاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا که‌ نه‌یویستووه‌ ناوى ئاشکرا بکرێت، له‌باره‌ى سووریاوه‌ ژماره‌یه‌ک روونکردنه‌وه‌ى داوه‌ته‌ په‌یامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵ.

ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ باڵایه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌ وه‌ڵامى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى که‌ له‌ میدیاى ئیقلیمیدا باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ''وڵاته‌که‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر کۆنترۆڵى په‌یه‌ده‌دان به‌ناوى هێزه‌کانى سووریاى دیموکراته‌وه‌، وه‌ک ناوچه‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌ناسێنێت'' ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌مریکا پشتیوانیى له‌ یه‌کپارچه‌یى خاکى سووریا ده‌کات.

کاربه‌ده‌سته‌که‌ رایگه‌یاند:''ئێمه‌ پشتیوانیى ده‌که‌ین له‌ یه‌کپارچه‌یى و یه‌کگرتوویى سووریایه‌کى دیموکرات که‌ تیایدا مافى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان پارێزراوبێت. وه‌ک له‌ بڕیارى ژماره‌ ٢٢٥٤ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیشدا هاتووه‌، قۆناغى راگوزه‌رى سیاسیى و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و داهاتووى سووریا له‌ لایه‌ن دانیشتوانى ئه‌و وڵاته‌وه‌ پشتیوانیى ده‌کرێت. پێشنیازى ئه‌وه‌ ده‌که‌ین که‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى سووریا پێکه‌وه‌ هه‌نگاو بنێن''.

له‌ روونکردنه‌وه‌یه‌کیشدا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریکاوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ چالاکییه‌کانى هێزى ئه‌رکى یه‌کگرتوو له‌ پێناو سه‌قامگیرییدا درێژه‌یان ده‌بێت.

له‌ روونکردنه‌وه‌که‌دا باس له‌وه‌شکراوه‌ رژێمى سووریا هێزى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوى تیرۆریستیى داعشى نه‌ماوه‌.



ئانادۆڵ


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group