4
7 ئه‌ردۆغان : ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا گوله‌نمان ڕاده‌ست نه‌کات هیچ تێرۆرستێکیان ڕاده‌ست ناکه‌ین
11/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک کۆمارى تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ریکا ئه‌و پیاوه‌ ئاینییه‌ تورکه‌ى ڕاده‌سـت نه‌کات که‌ تۆمه‌تبارى ده‌کات به‌هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى مانگى حه‌وتى ساڵى 2016 ، ئه‌وا هیچ تێرۆرستێک ڕاده‌ستى ئه‌مه‌ریکا ناکات.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 11 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌ وتارێکیدا له‌ ئه‌نکه‌ره‌ رایگه‌یاند " هه‌تا ئێستا 12 تێرۆرستمان ڕاده‌ستى ئه‌مه‌ریکا کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ى ئێمه‌ داوامانکردووه‌ نامانده‌نه‌وه‌. بیانووى بێ مانا ده‌هێننه‌وه‌."

وتیشی" ئه‌گه‌ر گوله‌نمان ڕاده‌ستنه‌که‌ن، ئه‌وا بمانبه‌خشن، هه‌تا من له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بم چیتر هیچ تێرۆرستێک داواى بکه‌ن ڕاده‌ستان ناکه‌ین."

هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌یه‌کى دیکه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریکا گرت و ووتى " ئه‌مه‌ریکا گوێ له‌ ئێمه‌ ناگرێت، به‌ڵام گوێ له‌ په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ ده‌گرێت. ئایا هاوبه‌شى ستراتیژى به‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه‌؟"

پاشان جارێکى دیکه‌ ناڕه‌زایه‌تى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کوردى سوریا ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌کرد که‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌تێک له‌ باکورى سوریا دابمه‌زرێنن، هیوابڕاو ده‌بن و ده‌بینن تورکیا چى ده‌کات.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ ده‌ستورى تورکیا ئه‌وه‌ى خۆیان به‌ "میساقى میللی" ناوى ده‌بن، ماف به‌ ئه‌نکه‌ره‌ ده‌دات ده‌ستى هه‌بێت له‌ دیاریکردنى چاره‌نووسى چه‌ندان ناوچه‌ى ده‌ره‌وه‌ى سنوورى تورکیا، له‌وانه‌ حه‌ڵه‌ب.

هه‌روه‌ها ووتى تورکیا ئه‌و وڵاته‌ نیـیه‌ که‌ بتوانرێت سیاسه‌ته‌ ناهاوسه‌نگیـیه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى به‌سه‌ردا بسه‌پـێندرێت.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group