4
7 په‌رله‌مانى تورکیا مافى ئه‌ندامێتى له‌له‌یلا زانا سه‌نده‌وه‌
11/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







په‌رله‌مانى تورکیا مافى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى له‌ په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ى ئاگری، له‌یلا زانا سه‌نده‌وه‌ به‌هۆى ده‌وام نه‌کردنى پێویست.

نور باخچه‌که‌پلى بریکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا له‌ دانیشتنى په‌رله‌مانى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند که‌ په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ى ئاگری، له‌یلا زانا به‌هۆى ده‌وام نه‌کردنى پێویست له‌ ١ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٦ تا ٣٠ى نیسانى ٢٠١٧ به‌شدارى له‌ ٢١٢ دانیشتنى په‌رله‌مانى نه‌کردووه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ و به‌پێى مادده‌ى ٨٤ى ده‌ستوورى تورکیا، ده‌نگدان له‌سه‌ر راپۆرتى لێژنه‌ى هاوبه‌شى هه‌ردوو لێژنه‌ى دادپه‌روه‌رى و ده‌ستوور و بڕیارى سه‌رۆکایه‌تى دیوان له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام درا. 

لێسه‌ندنه‌وه‌ى مافى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى له‌په‌رله‌مانتار له‌یلا زانا به‌هۆى ده‌وام نه‌کردنى پێویست له‌ ١ى تشرینى یه‌که‌مى ٢٠١٦ تا ٣٠ى نیسانى ٢٠١٧ که‌ به‌شدارى له‌ ٢١٢ دانیشتنى په‌رله‌مانى نه‌کردووه‌، خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

پاشانیش به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى زیاتر له‌ ٢٧٦ په‌رله‌مانتار بڕیار له‌سه‌ر لێ سه‌ندنه‌وه‌ى مافى ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى له‌ په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ى ئاگری، له‌یلا زانا درا.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ ٣٢٤ په‌رله‌مانتار به‌شدارى دانیشتنه‌که‌یان کرد و به‌ ٣٠٢ ده‌نگى به‌ڵێ له‌ به‌رامبه‌ر ٢٢ ده‌نگى نه‌خێر بڕیاره‌که‌ ده‌رکرا.

له‌ دواى ئه‌مه‌ش نور باخچه‌که‌پلى بریکارى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى تورکیا، بڕیارى لێ سه‌ندنه‌وه‌ى مافى په‌رله‌مانتارى له‌ له‌یلا زانا راگه‌یاند.


ئانادۆڵ


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group