4
7 تورکیا هۆشداریى به‌ هاووڵاتیانى ده‌دات له‌گه‌شتکردن بۆ ئه‌مریکا
12/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند : "له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان که‌ بۆ ئه‌مریکا گه‌شت ده‌که‌ن، پێسنیارى ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت که‌ چاو به‌پلانى گه‌شته‌که‌یاندا بخشێننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شته‌که‌یان ئه‌نجامدا ئاگایان له‌ خۆیان بێت و وریا بن".

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا هۆشداریى دایه‌ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ وڵاته‌که‌ى که‌ گه‌شتى ئه‌مریکا ده‌که‌ن له‌ رووداوى تیرۆر و توندوتیژى و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کی.وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له‌ نوێکردنه‌وه‌ى هۆشداریدان به‌ هاووڵاتییان له‌ گه‌شتکردن بۆ ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌ هه‌ڵکشانى هێرشه‌ تیرۆریستییه‌کان و رووداوه‌ توندوتیژییه‌کان داوه‌ له‌م ماوه‌یه‌ى دواییدا له‌ ئه‌مریکا، تیشکى خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ جگه‌ له‌ کرده‌ى تیرۆریستى چه‌کدارى و به‌ بۆمب، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى هێرشکردن به‌ خۆکردن به‌ ناو ئاپۆره‌ى خه‌ڵک به‌ ئۆتۆمێبل و کردنه‌ ئامانجى ناوجه‌رگه‌ى شاره‌کان و چالاکییه‌ کولتوورییه‌کان، وێستگه‌کانى میترۆ، بینا حکوومییه‌کان، په‌رستگاکان و ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌کانیش هه‌یه‌. 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا هێرشه‌که‌ى که‌مپى زانکۆى ئۆهیۆ، فڕۆکه‌خانه‌ى Forth Lauderdale-Hollywood، مزگه‌وتى دار فاروق له‌ میننه‌سۆتا، هێرشکردنه‌ سه‌ر کڵێسایه‌ک له‌ تێکساس، ئه‌نجامدانى هێرش له‌ رێگه‌ى خۆکردنه‌ ناو ئاپۆره‌ى خه‌ڵک له‌ چارلۆتته‌سڤیلى و نیویۆرک و وه‌ک دوا نموونه‌ش هێرشه‌ بۆمبه‌یه‌کى وێستگه‌یه‌کى نیویۆرکى به‌ نموونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ و جه‌ختى له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئه‌نجامدانى کرده‌ى تیرۆریستى و راستڕه‌وى په‌ڕگیرى و کرده‌ى ره‌گه‌زپه‌رستى له‌ ئه‌مریکا ببێته‌ هۆى هێرشى هاوشێوه‌. 

له‌ به‌شێکى دیکه‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا هاتووه‌: ''ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هاووڵاتییانى تورکیا و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا کارمه‌ندانى که‌رتى گشتیى که‌ به‌ سه‌ردانى فه‌رمیى ده‌چنه‌ ئه‌مریکا، به‌پێى گوته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێنه‌کراوه‌کان، رووبه‌ڕووى ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى ده‌بنه‌وه‌، له‌و سکاڵایانه‌ى له‌ دژى هاووڵاتییانمان کراونه‌ته‌وه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌و بانگه‌شه‌ بوختانانه‌ى له‌ لایه‌ن ئه‌ندامان و هاوسۆزانى فه‌تۆوه‌ ده‌کرێن و پێشتر ئاماده‌کراون، ره‌نگه‌ بڕیارى دادگا له‌دژى هاووڵاتییانمان ده‌ربکرێت''.

هه‌روه‌ها ده‌لێت : ''له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان که‌ بۆ ئه‌مریکا گه‌شت ده‌که‌ن، پێسنیارى ئه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت که‌ چاو به‌ پلانى گه‌شته‌که‌یاندا بخشێننه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شته‌که‌یان ئه‌نجامدا ئاگایان له‌ خۆیان بێت و وریا بن''. 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا دوێنێ له‌نوێکردنه‌وه‌ى ئاگاداریینامه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌ گه‌شتکردن، هه‌ریه‌ک له‌ سوودان، رووسیا، پاکستان، گواتیمالا و ڤه‌نزوێلاى خستبوویه‌ لیستى سێیه‌مى پله‌به‌ندیى ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌رووى ئه‌منییه‌وه‌ مه‌ترسیدارن.


ئانادۆڵ 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group