هه‌وڵده‌درێ بانکێکى تایبه‌ت به‌ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق و سووریا بکرێته‌وه‌

1/18/2018 11:32:00 AM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌میندارى گشتیى بانکه‌ عه‌ره‌بییه‌کان ڕایگه‌یاند هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ کردنه‌وه‌ى بانکێکى تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى عێراق و سووریا به‌ هاوکاریى چین که‌ سه‌رمایه‌که‌ى ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

ویسام فه‌تووح ئه‌میندارى گشتیى بانکه‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ لێدوانێکدا بۆ ئیقتیساد نیوز رایگه‌یاندووه‌ که‌ گفتوگۆکان به‌رده‌وامن له‌ نێوان بانکه‌که‌یان و چین  هه‌روه‌ها به‌ به‌شداریى عێراق و لوبنان و ئوردن و میسر له‌سه‌ر دروستکردنى بانکێکى تایبه‌ت به‌ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سووریا و عێراق دواى شه‌ڕى داعش.

 هه‌روه‌ها وتوویه‌تی:" سه‌رمایه‌ى بانکه‌که‌ له‌سه‌ره‌تادا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ده‌بێ و ده‌بێ هاوکارییه‌کى به‌ ‌به‌رهه‌م نێوان بانکه‌که‌ و بانکى ناوه‌ندیى عێراق و کۆمه‌ڵه‌ى تایبه‌ت به‌ بانکه‌کان ده‌ست پێ بکات بۆ ڕاهێنان و فێرکردنى فه‌رمانبه‌رانى بانک له‌ عێراق."


زۆرترین خوێندراو