4
7 ئه‌مه‌ریکا به‌دواداچوون ده‌کات بۆ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌
3/2/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى به‌ کارهێنانى چه‌کى کیمیایى له‌ لایه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه‌ هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن

ئه‌و گوتی، "به‌ کارهێنانى ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ و پێشێلکردنى دووباره‌ى په‌یمانى قه‌ده‌غه‌ى چه‌که‌کانى کیمیایى بڕیاریکى ژیرانه‌ نیه‌."

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا ڕۆژى هه‌ینى ووتى هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌ى سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهێنانى گازى ده‌مار له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌ له‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌رده‌ست نیه‌، به‌ڵام واشنتن ڕاپۆرته‌کانى ئه‌م دواییانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى دیمه‌شق له‌ که‌ره‌سه‌کانى کیمیایى به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ وه‌به‌رچاوى ده‌گرن.

هه‌ندێک ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کان له‌ نێویان دا ئاسۆشتێتێدپرێس و ڕۆیتێرز ڕۆژى هه‌ینى له‌ زمانى کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى ئه‌مه‌ریکاوه‌، ئاماژه‌یان به‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ کرد.

به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرتى ڕوێتێرز، جێم مه‌تێس له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به‌ ڕاپۆرته‌کان وێراى ئه‌وه‌ى که‌ دیمه‌شق تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ گازى کلۆر که‌ڵکى وه‌رگرتوه‌، ووتى "ئێمه‌ له‌ ئه‌گه‌رى به‌کارهێنانى گازى سارین ته‌نانه‌ت زۆرتریش نیگه‌رانین... ئه‌من به‌ڵگه‌م نیه‌، ئه‌وه‌ى ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ گرووپه‌کان....... وتوویانه‌ له‌ سارین که‌ڵک وه‌رگیراوه‌."

وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا وێڕاى جه‌خت کردن که‌ له‌ په‌یوه‌ندى ئه‌و ئیدعایه‌دا هه‌وڵى وه‌ده‌ست هێنانى به‌ڵگه‌ ده‌ده‌ن، ووتى واشنگتن له‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و "ئێوه‌ پێشتر بینیتان که‌ چلۆن کاردانه‌وه‌مان نیشان داوه‌؛ له‌ ئه‌م روانگه‌وه‌ به‌ کارهێنانى ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ و پێشێلکردنى دووباره‌ى په‌یمانى قه‌ده‌غه‌ى چه‌که‌کانى کیمیایى بڕیاریکى ژیرانه‌ نیه‌."

ئاسۆشێتێدپرێس له‌ زمانى کاربه‌ده‌ستانى ئه‌مه‌ریکاوه‌ نووسی، حکومه‌تى ئه‌سه‌د ڕه‌نگه‌ دواى به‌ جێگه‌یاندنى ڕێکه‌وتنى چوارساڵ پێش له‌ گه‌ڵ موسکۆ بۆ له‌ناوبردن یان ڕاگوێزتنى چه‌که‌کانى کیمیایى خۆی، هه‌ندیک سه‌رچاوه‌ى نه‌هینى خۆى ڕاگرتووه‌، که‌ مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه‌ى کیمیایى له‌ سوریا دا دێنێته‌ گۆڕ.

له‌ هه‌مان کاتدا، حکومه‌تى فه‌ڕانسه‌ رۆژى هه‌ینى له‌ ئه‌گه‌رى سه‌رپێچى کردنى دیمه‌شق له‌ به‌ڵێنى خۆى بۆ به‌کارنه‌هێنانى چه‌که‌کانى کیمیایى له‌ دژى نه‌یارانى خۆى نیگه‌رانى زۆرى ده‌ربڕى و ووتى پاریس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ که‌ داخوا له‌ شه‌رى سوریا له‌ ئه‌م دواییانه‌ داخوا حکومه‌ت له‌ سارینى که‌ڵک وه‌رگرتوه‌یان نا، ئه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هاوپه‌یمانانى هاوکارى ده‌کات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group