4
7 ئێران داوا له‌ تورکیا ده‌کات هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر عه‌فرین ڕابگرێت
5/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







کۆمارى ئیسلامى ئێران داواى له‌ تورکیا کردووه‌ هێرشه‌ له‌شکرییه‌کانى بۆ سه‌ر سوریا ڕابگرێت و ده‌ڵێت ئه‌و کرده‌ له‌شکریانه‌ى تورکیا له‌ ناوچه‌ى عه‌فرین ده‌یانکات شکاندنى سه‌روه‌رى سوریایه‌ و ده‌شبنه‌ مایه‌ى زیاترکردنى پشێوى و ئاڵۆزییه‌کان له‌ سوریاى به‌ شه‌ڕ وێرانبوودا.

تورکیا له‌ مانگى ڕابردوودا شاڵاوێکى زه‌مینى و ئاسمانى ده‌ستپێکردووه‌ دژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ عه‌فرین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى شوباتى 2018 ، به‌هرام قاسمی، ووته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگه‌یاندووه‌: " پێویسته‌ تورکیا کرده‌ له‌شکرییه‌کانى ڕابگرێت و ڕێز له‌ سه‌روه‌رى وڵاتى سوریا بگرێت."

ئاژانسى ده‌نگ و باسى ئێرنا ئه‌م لێدوانانه‌ى قاسمى بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا ده‌بنه‌ مایه‌ى ناجێگیرى ئاسایشى و نا سه‌قامگیرى و هه‌روه‌هاش گێڕانه‌وه‌ى تێرۆریزم بۆ سوریا.

ووته‌بێژ به‌ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌رچ پرۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى سوریا هه‌بێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌ستانه‌ى کازاخستاندا باس بکرێت که‌ روسیا و ئێران و تورکیا سه‌رپه‌رشتى ده‌که‌ن.

به‌هرام قاسمى ووتیشى  تاران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و ئانکه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ دواترین په‌ره‌سه‌ندنه‌کان له‌ سوریادا.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group