4
7 ئه‌مریکا: به‌کارهێنانى گازى کلۆر له‌ لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه‌ زۆر ترسناکه‌
6/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، هێزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ى به‌کارهێنانى گازى کلۆر له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى رژێم له‌ شارۆچکه‌ى سه‌راقب سه‌ر به‌ پارێزگاى ئیدلب باکوورى رۆژئاواى سووریا که‌ له‌ ژێر کۆنتڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنه‌دا، راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ هاتووه‌، ئه‌و زانیاریانه‌ى که‌ باس له‌ به‌کارهێنانى گازى کلۆر ده‌که‌ن له‌ لایه‌ن هێزه‌کانى رژێم به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانى بێتاوان له‌ سه‌راقب، زۆر ترسناکه‌.

به‌ پێى  راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا، له‌ ماوه‌ى یه‌ک مانگى دواییدا رژێم شه‌ش جار هێرشى له‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌نجام داوه‌. به‌ پێویستیشى زانیووه‌ کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى کاردانه‌وه‌کانیان به‌رامبه‌ر رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د چڕبکه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر لێدوانه‌که‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، رێکس تیله‌رسن کراوه‌ته‌وه‌ که‌ مانگى رابردوو له‌ پاریس، رووسیاى به‌ به‌رپرسیار له‌ هێرشه‌کانى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات له‌ قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌ که‌ رووسیا گوشارى نه‌خستۆته‌ سه‌ر رژێم بۆ هێنانه‌دى ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى داویه‌تی.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "گه‌لى سووریا ئازار ده‌چێژێت و به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى جیهانیش سه‌یرى ده‌کات".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group