4
7 ته‌نها له‌ 2017 زیاتر له‌ 40 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى داواى مافى په‌نابه‌رێتییان کردووه‌
6/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ ساڵى 2017 دا  ، زیاتر له‌ 40 هه‌زار په‌نابه‌رى عێراقى داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له‌ ئه‌وروپا کردووه‌.

ئۆفیسى پشتگیرى کاروبارى په‌نابه‌رێتى سه‌ر به‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا که‌ به‌ ده‌زگاى (ئیسۆ) ناسراوه‌ ژماره‌ى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له‌ ووڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کان ئه‌و ده‌زگایه‌ ، 706 هه‌زار و 913 په‌ناخواز داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ ووڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه‌ که‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو ژماره‌که‌ به‌ ڕێژه‌ى له‌ سه‌دا 43 که‌میکردووه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ش که‌ مافى مانه‌وه‌یان (ئیقامه‌ ) له‌ ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ ، ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌ڵێت له‌ سه‌دا 40 ى که‌یسه‌کان له‌ یه‌که‌م پڕۆسه‌ى بڕیارداندا ئیقامه‌یان وه‌رگرتووه‌.

راگه‌یاندنى ڕێژه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ئیقامه‌یان له‌ ئه‌وروپا وه‌رگرتووه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌دان په‌نابه‌رى تر له‌ دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینا که‌ به‌شێکیان کوردن ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ یان ده‌بێت مانه‌وه‌ له‌ که‌مپه‌کانى په‌نابه‌ران له‌و دوورگه‌یه‌ هه‌ڵبژێرن یان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌کى خۆبه‌خشانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ووڵاته‌کانیان. ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ماوه‌ى نزیکه‌ى 5 ساڵه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ن که‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناکرێن.  

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ى ئه‌و په‌ناخوازه‌ عێراقیانه‌ش که‌ له‌ ساڵى ڕابردوودا داواى مافى په‌نابه‌رێتیان له‌ یه‌کێتى ئه‌وروپا کردووه‌ ، ئه‌و ده‌زگایه‌ ده‌ڵێت زیاتر له‌ 40 هه‌زار که‌یسى په‌ناخوازان وه‌ک عێراقى ده‌ست نیشانکراون.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group