4
7 نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوا له‌وڵاتان ده‌کات په‌نابه‌رى سورى زیاتر وه‌ربگرن
12/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکى ده‌زگاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ى ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریاییانه‌ى له‌ شانشینى ئوردونه‌وه‌ گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌ به‌ شه‌ڕ وێرانبووه‌که‌یان له‌م چه‌ند مانگه‌ى ڕابردوودا به‌ شێوه‌یه‌کى به‌رچاو که‌مى کردووه‌.

فلیپۆ گراندى ده‌ڵێت هۆکارى ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ داواى ده‌زگاکه‌ى تا چاوخشاندنه‌وه‌ى ورد به‌ داواکانى په‌نابه‌رانى سوریاییدا بکرێته‌وه‌.

شانشینى ئوردن له‌ ساڵى پاره‌وه‌ چه‌ند هه‌زار په‌نابه‌رى گه‌ڕاندۆته‌وه‌ و زیاتریش هۆکارى ئاسایشى له‌ پشت ئه‌و گه‌ڕاندنه‌وانه‌وه‌ بوون.

ڕێکخراوه‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌و بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وانه‌ به‌ خێرایى دراون به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ورد.

گراندى هاوکاتى سه‌ردانه‌که‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ى بۆ ئۆردوگاى زه‌عته‌رى به‌په‌یامنێرانى وتووه‌ له‌وه‌تاى ساڵى 2016 ه‌وه‌ نزیکه‌ى 15000 په‌نابه‌ر گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ سوریا.

سه‌رۆکى ده‌زگاى په‌نابه‌رانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داواى له‌ ئه‌مریکا و وڵاتانى په‌ره‌سه‌ندووى تریش کردووه‌ تا په‌نابه‌رى زیاتر وه‌ربگرن و له‌ وڵاته‌کانیاندا نیشته‌جێ بکرێن.

 


ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group