4
7 ئه‌مه‌ریکا 200 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانى سوریا دابین ده‌کات
13/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا دابین کردنى 200 ملیۆن دۆلارى وه‌ک یارمه‌تى و کۆمه‌کى نوێ ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ سوریا له‌ داعش ڕزگارکراون.

پاشان ڕێکس تیله‌رسن ئاگاهى دا به‌ وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتى نێونه‌ته‌وه‌یى به‌ سه‌رکردایه‌تى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش تا سه‌نگیى ئه‌رکه‌کانیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى له‌ناوبردنى ڕێکخراوى تێرۆریستى داعش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ به‌ گشتى تێرۆریستانى داعش له‌و ناوچانه‌ى له‌ عێراق و سوریادا داگیریان کردبوون وه‌ده‌رنراون.

ئه‌م هۆشداریه‌ى ڕێکس تیله‌رسن له‌ کۆنفرانسه‌که‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ى وڵاتانى ئه‌ندام بووه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ ساڵى 2014 دا پێکیهێنا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.  که‌له‌ وڵاتى کوه‌یت به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

تیله‌رسن ده‌ڵێت داعش شوێنه‌کانى وه‌ک ئه‌فغانستان و فلیپین و لیبیا و ڕۆژئاواى ئافریکاى کردۆته‌ ئامانج و هه‌وڵیش ده‌دات تا بیشیانکاته‌ مۆڵگایه‌ک بۆ تێرۆریستان.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا داواى له‌ وڵاتانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتى کردووه‌ تا به‌رده‌وام بن له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا چونکه‌ وه‌ک ده‌ڵێت هێشتا شکست به‌ تێرۆریستان نه‌هێنراوه‌.

ڕێکس تیله‌رسن ده‌ڵێت " سه‌رله‌نوێ پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌ که‌ سوربوونى هاوبه‌شمان به‌رده‌وام بێت بۆ درێژه‌دان به‌ هه‌وڵه‌کانمان تا ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌گه‌ینه‌ له‌ناوبردنى ته‌واوه‌تى داعش، هه‌روه‌هاش خستنه‌ ڕووى ڕوانینى نوێمان بۆ ڕۆڵى ئاینده‌یى هاوپه‌یمانێتى و به‌رده‌وامى هاوکارییه‌کانى نێوانمان."

ڕێکس تیله‌رسن له‌ وڵاتى میسره‌وه‌ ده‌ستیکرد به‌ سه‌ردانه‌که‌ى بۆ پێنج وڵات و سه‌ردانى تورکیا و شانشینى ئوردون و هه‌روه‌ها لوبنانیش ده‌کات .



ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group