4
7 تیله‌رسن: پلانى ئاشتى ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا له‌ قۆناغێکى پێشکه‌وتوودایه‌
14/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز 
 
 





وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا ڕێکس تیله‌رسن له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئوردن وتى پلانه‌ نوێیه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا بۆ ئاشتى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا که‌ ئێستا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا کارى له‌سه‌ر ده‌کات گه‌یشتۆته‌ قۆناغێکى زۆر پێشکه‌وتووه‌وه‌ و سه‌رۆک ترامپ بڕیار ده‌دات که‌ى ڕایبگه‌یه‌نێت.

تیله‌رسن پاکێجى یارمه‌تییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بۆ ئوردنى واژۆ کرد بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ، ئوردن هاوپه‌یمانێکى گرنگى واشنتنه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا، سه‌ره‌ڕاى هه‌ڕه‌شه‌کانى سه‌رۆک ترامپ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى یارمه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌وه‌ستێنێت که‌ دژى بڕیاره‌که‌ى ده‌وه‌ستنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ قودس.

تیله‌رسن له‌باره‌ى پلانى ئاشتیه‌وه‌ وتى " پلانه‌که‌م بینیوه‌، چه‌ند مانگێکه‌ ئیشى له‌سه‌ر ده‌کرێت، خۆم ڕاوێژم له‌گه‌ڵدا کردوون سه‌باره‌ت به‌ پلانه‌که‌ و ئه‌و بوارانه‌م دیاریکردووه‌ که‌ هه‌ست ده‌که‌ین پێویسته‌ کارى زیاتریان له‌سه‌ر بکرێت."

وتیشى " پێم وایه‌ بڕیاردان له‌سه‌ر پێشنیارکردنى پلانه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆک، ئه‌ویش له‌کاتێکدا که‌ هه‌ست بکات کاته‌که‌ى گونجاوه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ پێشنیارکردنی. من ده‌ڵێم پلانه‌که‌ له‌ قۆناغێکى زۆر پێشکه‌وتوودایه‌."

جێى ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگى دوانزه‌ى ساڵى ڕابردوودا سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ له‌و سیاسه‌ته‌ى ئه‌مه‌ریکا کشایه‌وه‌ که‌ ده‌یان ساڵه‌ په‌یڕه‌وى ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل و قودسى وه‌کو پایته‌ختى ئیسڕائیل ناساند، هه‌روه‌ها وتیشى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ ته‌ل ئه‌ڤیڤه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ قودس.

ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى توڕه‌بوونى جیهانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و سه‌رۆکى فه‌ڵه‌ستین مه‌حمود عه‌باسى ناچارکرد ڕایبگه‌یه‌نێت که‌ چیتر هاریکارى ئه‌مه‌ریکا ناکات وه‌کو نێوه‌ندگیرێک له‌ کێشه‌کانى فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیلدا.

ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى کرد که‌ یارمه‌تییه‌کان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ ڕاده‌گرێت که‌ پشتیوانیان له‌ بڕیاره‌که‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ که‌ تیایدا داوایان له‌ ئه‌مه‌ریکا کرد له‌ بڕیاره‌که‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، ئه‌رده‌نیش یه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ى پشتیوانى له‌ بڕیاره‌که‌ى نه‌وه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد.

تیله‌رسن و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌رده‌ن ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دى نوسراوى له‌یه‌ک تێگه‌یشتنیان مۆر کرد سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تییه‌کان که‌ بڕه‌که‌ى ده‌گاته‌ 6.375 ملیار دۆلار.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وتى " نوسراوى له‌یه‌ک تێگه‌یشتنه‌که‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئوردن هه‌یه‌تى له‌ یارمه‌تیدان و پاراستنى سه‌قامگیرى هه‌رێمه‌که‌ و پشتیوانى له‌ ئامانجه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له‌وانه‌ش ئه‌رکى جیهانى بۆ شکستپێهێنانى داعش و هاریکاریکردن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و پشتیوانیکردن له‌ گه‌شه‌پێدانى دارایی."






ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group