رووسیا تانکى جه‌نگى به‌حکومه‌تى عێراق ده‌دات

2/18/2018 9:11:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








یه‌که‌م کاروانى تانکى سه‌ربازیى ڕووسیا گه‌یشته‌ به‌غدا. ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمیى ئێران (ئیرنا) له‌ زارى سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراقه‌وه‌ بڵاویکرده‌ که‌ یه‌که‌م کاروانى تانکى ڕووسى له‌ جۆرى ( T-90) گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق ئاماژه‌ى به‌ ژماره‌ى تانکه‌ سه‌ربازییه‌کانى ڕووسیا بۆ عێراق نه‌کردووه‌، به‌ڵام به‌ گوێره‌ى ڕێککه‌وتنى پێشووى به‌غدا و مۆسکۆ، بڕیاره‌ ڕووسیا 73 تانکى جه‌نگى له‌ جۆرى ( T-90) بداته‌ به‌غدا.


زۆرترین خوێندراو