تورکیا به‌گازى ژه‌هراوى هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر گوندێک له‌عه‌فرین

2/18/2018 9:28:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌ گوێره‌ى هێزه‌کانى کورد له‌ سوریا و ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌که‌ن که‌سوپاى تورکیا هێرشى به‌ گاز ئه‌نجام دا و له‌ ئاکامدا شه‌ش که‌سى له‌ هه‌رێمى عه‌فرین بریندار کرد.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا هیچ لێدوانێکى ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن سوپاى تورکیا نه‌بووه‌، که‌ پێشتر حاشاى له‌ ئه‌و تاوانانه‌ کرد که‌ له‌ کردارى خۆى بۆ سه‌ر عه‌فرین هێرشى بۆ سه‌ر مه‌ده‌نێکان ئه‌نجام داوه‌.

بروسک حه‌سه‌که‌، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له‌ عه‌فرن، به‌ ئاژانسى ڕۆیتێرزى راگه‌یاندووه‌ که‌ تورکیا گوندێکى له‌ باکورى رۆژئاوا، له‌ نزیک سنورى تورکیا بۆمباران کرد. ووتیشى  ئه‌و بۆمبارانه‌ واى کرد خه‌ڵک ته‌نگه‌ نه‌فه‌س بن و ئاماژه‌کانى تریش که‌ نیشان ده‌ده‌ن هێرشێکى به‌ گازى ژه‌هراوى بوبێت.

ڕێکخراوى چاودێرى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ له‌ سوریا به‌ ڕۆیتێرزى ووت که‌ هێزه‌کانى تورکیا و یاخیبوانى سوریا رۆژى هه‌ینى هێرشیان بۆ سه‌ر گونده‌که‌ برد. ئه‌و ڕێکخراوه‌ وتى سه‌رچاوه‌کانى پزشکى له‌ عه‌فرین ڕاپۆرتیان داوه‌ که‌ شه‌ش که‌س له‌ هێرشه‌که‌دا گرفتى ته‌نگه‌ نه‌فسیان هه‌بووه‌.

ئاژانسى په‌یامنێرى سه‌نعا، وته‌ى دکتورێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرینى هێناوه‌ که‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌کات تۆپبارانى تورکیا بۆ سه‌ر گونده‌ که‌ واى کردوه‌ شه‌ش که‌س تووشى ته‌نگه‌ نه‌فه‌سى بن.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو