فرۆکه‌یه‌کى ئێرانى که‌وته‌ خواره‌وه‌و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانى گیانیان له‌ده‌ستدا

2/18/2018 6:54:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 18 ى شوباتى 2018 ،فرۆکه‌یه‌کى هێڵى ئاسمانى ئێرانى له‌ شاخه‌کانى زاگرۆس ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌کانى گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

کاربه‌ده‌ستانى هێڵى ئاسمانى ئاسمان ده‌ڵێن فرۆکه‌که‌ 60 که‌سى تێدا بوه‌ له‌ نێوانیان منداڵێک و 6 که‌سى تاقمى فرۆکه‌که‌،و فۆکه‌که‌ له‌جۆرى (ATR) بووه‌و دواى 20 خوله‌ک له‌هه‌ڵسانى له‌فرۆکه‌ خانه‌ى مهر ئاباد له‌تاران که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ .

فرۆکه‌که‌ رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ له‌ تارانه‌وه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ره‌و شارى یاسوج درێژى گه‌شته‌که‌ش نزیکه‌ى 560 کیلۆمه‌تره‌.

یاسوج شارێکى لوێ‌ نشینه‌ له‌ باشورى رۆژئاوای ئێران و ناوه‌ندى ئوستانى که‌هگیلویه‌ و بوێر ئه‌حمه‌دیه‌.

کۆمپانیاى فرۆکه‌خانه‌کان و هێڵى ئاسمانى ئێران ده‌ڵێن فرۆکه‌که‌ له‌ شاخى پادنا که‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

خاچى سوورى ئێرانى ده‌ڵێت تیمێکیان ره‌ه‌وانه‌ى ناوچه‌که‌ کردووه‌ ،به‌ڵام ده‌گوترێت که‌ که‌ش هه‌وا دژواربووه‌ بهه‌ربۆیه‌ هیلوکۆپته‌ره‌که‌ نه‌یتوانیوه‌ له‌ نزدیک شوێنى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فرۆکه‌که‌ بنێشێته‌وه‌.

به‌ هۆێ گه‌مارۆێ ده‌یان ساڵه‌، ئێران هێشتا فرۆکه‌ بازرگانیه‌ کۆنه‌کانى به‌ کاردێنى و له‌م ساڵانه‌ى دووایدا رووداوه‌کانى که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ زیاتر بوون.


زۆرترین خوێندراو