ئه‌مه‌ریکا راگرتنى یارمه‌تیه‌کانى بۆ پـێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌

2/22/2018 8:47:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز








وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ هه‌ندێک میدیا بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تییه‌کانى بۆ هێزه‌کانى پـێشمه‌رگه‌ ڕاگرتووه‌.

ئێرک باهۆن گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروبارى فه‌رمانده‌یه‌تى ناوه‌ند (سانتکۆم) له‌ چاوپـێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ته‌له‌فیزیۆنى ئه‌لحوڕڕه‌ جه‌ختى له‌وه‌ کرد سیاسه‌تى ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر پـێشمه‌رگه‌ نه‌گۆڕاوه‌ و گوتى هێشتا وه‌زاره‌ته‌که‌یان پاره‌ بۆ هێزه‌کانى پـێشمه‌رگه‌ دابین ده‌کات به‌ مه‌به‌ستى پـێدانى موچه‌کانیان و ئه‌نجامدانى به‌رنامه‌کانى مه‌شق و ڕاهێنان، ئه‌مه‌ش به‌ ڕه‌زامه‌ندى حکومه‌تى ناوه‌ندى عێراق.

ڕوونى کرده‌وه‌ که‌ تاکه‌ گۆڕانکاریه‌ک کرابێت ئه‌وه‌یه‌ له‌ بودجه‌ى داهاتووى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ هێزه‌ عێراقى و کوردیـیه‌کان ته‌رخان کراوه‌ 290 ملیۆن دۆلاره‌، پـێشتر 365 ملیۆن دۆلار بوو. گوتیشى ئه‌مه‌ش به‌هۆى کۆتاییهاتنى ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانى دژى داعش.




 ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


زۆرترین خوێندراو