ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاگربه‌ستى له‌ سووریا راگه‌یاند

2/24/2018 9:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ بڕیارى ئاگربه‌ستى مرۆیى له‌ سووریا راگه‌یاند.

ئه‌مشه‌و 24 ى شوباتى 2018 ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان  کۆبوونه‌وه‌و تێیدا به‌کۆى ده‌نگ بۆماوه‌ى 30 رۆژ ئاگربه‌ست له‌ سوریا راگه‌یاند.

پرۆژه‌ بڕیاره‌که‌ له‌ لایه‌ن سوید و کوێت که‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش بۆ خولى شوبات ده‌کات، ئاماده‌ کرابوو و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ خرایه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ وبه‌ کۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ئاگربه‌سته‌که‌ په‌سه‌ند کرا.

به‌م پێیه‌ش بڕیارى ئاگربه‌ستى مرۆیى له‌ سووریا په‌سه‌ند کرا، به‌ئا مانجى گه‌یاندنى هاوکاریى مرۆیى بۆ سووریا و گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش و برینداره‌کان ومه‌ترسى له‌باره‌ى دۆخى مرۆیى ناوچه‌ گه‌مارۆدراوه‌کان له‌ لایه‌ن رژێمى ئه‌سه‌ده‌وه‌ خرایه‌ روو داواش کراوه‌ گه‌مارۆکانى سه‌ر ناوچه‌ى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات، یه‌رموک، فوا و که‌فه‌رایا هه‌ڵبگیرێت.


زۆرترین خوێندراو