تورکیا دژى ئه‌مریکا له‌باره‌ى قودسه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

2/24/2018 9:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا له‌باره‌ى روونکردنه‌وه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌که‌یان له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس له‌ مانگى ئایاردا، راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تیایدا هاتووه‌،"تورکیا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى وڵاتانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌رده‌وامده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریکادا".

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیادا، جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا به‌و بڕیاره‌ی، یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بڕیاره‌کانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى سه‌باره‌ت به‌ فه‌ڵه‌ستین پێشێلکردووه‌ و زه‌مینه‌سازییه‌کانى ئاشتیى له‌ناوبردووه‌.

له‌ده‌قى راگه‌یه‌ه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌،" به‌داخه‌وه‌ ئه‌مریکا به‌م بڕیاره‌ى گوێى له‌ ده‌نگى ویژدانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌گرت که‌ له‌ دوایین لووتکه‌ى رێکخراوى هاریکاریى ئیسلامى و کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا ره‌نگى داوه‌یه‌وه‌. تورکیا له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ى وڵاتانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌رده‌وامده‌بێت له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ داکۆکیکردن له‌ مافه‌کانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌مریکادا".




ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو