4
7 فه‌ڕه‌نسا: ئاگربه‌ستى سوریاهه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ به‌ عه‌فرینیشه‌وه‌
6/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ئێستا سه‌نگى خستووه‌ته‌ سه‌ر جێبه‌جێکردنى ئاگربه‌ست له‌ ناوچه‌ى غۆته‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئۆپـۆزسیۆنى سوریا، به‌ڵام ناکرێت دۆخى عه‌فرینى ژێر ده‌سه‌ڵاتى کورده‌کان پشتگوێ بخرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌6 ى شوباتى 2018 ، ژان ئیڤ لۆدغیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌رده‌م کۆمیته‌ى کاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ووتى : " خواستى جێبه‌جێکردنى ئاگربه‌ست له‌ پێناو هه‌موو لایه‌که‌، له‌ پێناو هه‌موو سوریایه‌. بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێین چونکه‌ له‌ڕۆژانى داهاتوو هه‌موو له‌سه‌ر پرسى غۆته‌ى ڕۆژهه‌ڵات کۆده‌بینه‌وه‌، به‌ڵام ئاگربه‌سته‌که‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ به‌ عه‌فرینیشه‌وه‌."

ووتیشى کاربه‌ده‌ستانى فه‌ڕه‌نسا چه‌ندان جار ئه‌مه‌یان به‌ کاربه‌ده‌ستانى تورکیا ووتووه‌ و پـێیان ڕاگه‌یاندوون فه‌ڕه‌نسا به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانى کورد له‌ ناوچه‌ى عه‌فرین غه‌مباره‌ وه‌ ئامۆژگارى ئه‌نکه‌ره‌یان کردووه‌ کۆتاییه‌ک بۆ ئه‌م هێرشه‌ دابنێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group