4
7 به‌تۆمه‌تى دژایه‌تى ئۆپراسیۆنى زه‌یتون دۆسیه‌ له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ ده‌کرێته‌وه‌
7/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتیى کۆماریى ئه‌نقه‌ره‌ دۆسیه‌ى له‌سه‌ر سێ په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په‌ به‌تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوى تیرۆریستیی" ئاماده‌ و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دادى کردووه‌.


سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتیى کۆماریى ئه‌نقه‌ره‌ دۆسیه‌ى له‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانى وانى هه‌ده‌په‌، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه‌ ئۆزگۆکچه‌ ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌تۆمه‌تى "پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوى تیرۆریستیی" به‌هۆى بڵاوکردنه‌وه‌ى چه‌ند پۆستێک له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌ دژى ئۆپه‌راسیۆنى لقى زه‌یتون، ئاماده‌کردووه‌ و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دادى کردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا که‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى داواکارى گشتییه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌کراوه‌ "هه‌ریه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانى وانى هه‌ده‌په‌ له‌ خولى 26دا، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری، به‌دیعه‌ ئۆزگۆکچه‌ ئه‌رتان و له‌زگین بۆتان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا نووسین و وێنه‌ى پشتیوانیکار له‌ رێکخراوى تیرۆریستییان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ سوپاى تورکیا به‌مه‌به‌ستى ده‌سته‌به‌رکردنى ئاسایشى وڵات و خۆشگوزه‌رانى دانیشتوانى ناوچه‌که‌ له‌ عه‌فرینى سووریا ئۆپه‌راسیۆنى لقى زه‌یتون له‌ دژیان ئه‌نجامده‌دات و به‌ تۆمه‌تى 'پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ رێکخراوى تیرۆریستیی' دۆسیه‌ له‌ دژیان کراوه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى داد کراوه‌".




ئانادۆڵ 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group