4
7 تورکیا ڕاگرتنى دراماى وڵاته‌که‌ى له‌ mbc ى به‌بریارى سیاسى داده‌نێ
7/3/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز
 







وه‌زیرى ڕۆشنبیرى تورکیا مه‌خابنى خۆى ده‌ربڕى له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنى پـێشاندانى دراما تورکیـیه‌کان له‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌ناڵه‌کانى mbc ى سعودیـیه‌، ده‌ڵێت ئه‌مه‌ بڕیارێکى سیاسیـیه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 7 ى مارسى 2018  میدیاکانى تورکیا له‌ زارى نوعمان قورتولموش بڵاویانکردووه‌ته‌وه‌ که‌ وتویه‌تی" ناکرێت دوو سێ که‌سى سیاسى له‌سه‌ر مێزێک دابنیشن و بڕیار بده‌ن خه‌ڵکى چى ببینێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ له‌ مێژه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌."

کۆمه‌ڵه‌ که‌ناڵه‌کانى mbc له‌ 1 ى مانگى مارسى ئه‌مساڵه‌وه‌ پـیشاندانى هه‌موو دراما تورکییه‌کانى ڕاگرت، ئه‌مه‌ش له‌ نێوه‌ندى تێکچوونى په‌یوه‌ندیـیه‌کانى نێوان تورکیا و ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانى که‌نداو.

مازن حایک وته‌بێژى mbc به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى راگه‌یاندووه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ برى ئه‌و دراما تورکیانه‌ دراماى عه‌ره‌بى ئاست به‌رز پـیشان بده‌ن که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى داب‌ونه‌ریتى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ى تیادابێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group