4
7 خۆپیشاندان له‌ دژى هێرشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌چه‌ند وڵاتێکى ئه‌وروپا ئه‌نجامدرا
12/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







خۆپـیشاندانى ناڕه‌زایى له‌ دژى له‌شکرکێشى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ چه‌ند وێستگه‌یه‌کى هاتوچۆى ژماره‌یه‌ک وڵاتى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوون، له‌وانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا.

ووته‌بێژێکى پـۆلیسى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند: یه‌ک له‌ خۆپـیشاندانه‌کان دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ى دوسلدۆرفى ڕۆژئاواى وڵاته‌که‌ سازکرا که‌ نزیکه‌ى 150 که‌س ده‌بوون و پـۆلیس گازى فرمێسک ڕێژى له‌ دژیان به‌کارهێنا.

هاوکات له‌ وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى شاره‌که‌ش خۆپـیشاندانى ناڕه‌زایى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌لایه‌ن کورده‌کان و لایه‌نگرانیان به‌ڕێوه‌چووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ شارى هامبۆرگیش زیاتر له‌ 400 خۆپـیشانده‌ر له‌ به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ى ڕووسیا و پاشان کونسوڵخانه‌ى تورکیا گردبوونه‌وه‌.

له‌ شارى کیلى باکورى ئه‌ڵمانیاش به‌ سه‌دان کورد له‌ دوو وێستگه‌ى هاتوچۆى شاره‌که‌ گردبوونه‌وه‌.

له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیاش کورده‌کان و لایه‌نگرانیان هه‌ردوو وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى مانشسته‌ر پـیککادیللى و کینگز کروسیان ناچارکرد دابخرێن و پـۆلیس ڕێگه‌ى لێ گرتن بچنه‌ ناو وێستگه‌که‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان خۆپـیشانده‌ر توانیان خۆیان بکه‌ن به‌ وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى مانشسته‌ر و ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ى ڕاگرتنى هاتوچۆى شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ره‌کان.

جێى ئاماژه‌یه‌ ئه‌م ناڕه‌زایـیانه‌ پاش ئه‌وه‌ دێن که‌ هیچ هه‌وڵێکى نێوده‌وڵه‌تى نیـیه‌ بۆ ڕاگرتنى ئه‌و له‌شکرکێشیـیه‌ى تورکیا که‌ له‌ 20 مانگى یه‌که‌وه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌سـتیپـێکردووه‌.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group