4
7 سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ڕێکس تیله‌رسن له‌پۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ لاده‌دات
13/3/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بڕیارى دا ڕێکس تیله‌رسن له‌ پـۆستى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ لابدات و مایک پـۆمپـیۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى CIA بۆ شوێنه‌که‌ى ده‌سـتنیشانکرد.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13 ى مارسى 2018  به‌ر له‌وه‌ى له‌ به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان له‌ کۆشکى سپى بڕیاره‌که‌ى پشـتڕاستبکاته‌وه‌، له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ نووسى " مایک پـۆمپـیۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى CIA ده‌بێته‌ وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌مان. کارێکى نایاب ده‌کات! سوپاس ڕێکس تیله‌رسن بۆ خزمه‌ته‌کانت! جینا هاسپێڵ ده‌بێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نوێى ده‌زگاى CIA ، وه‌ یه‌که‌م ژن بۆ ئه‌م پـۆسته‌ هه‌ڵببژێردرێت. پـیرۆزه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ک!"

پاشان ترامپ به‌ ڕۆژنامه‌وانانى راگه‌یاند له‌ باره‌ى ئه‌م بڕیاره‌ى وتووێژى له‌گه‌ڵ ڕێکس تیله‌رسن نه‌کردووه‌ و خۆى به‌ ته‌نیا بڕیاره‌که‌ى داوه‌ و تیله‌رسن لێى ئاگادار نیـیه‌. به‌ڵام گوتیشى له‌ ماوه‌ى 14 مانگى ڕابردوو زۆر کاریان پـێکه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ووتیشى له‌گه‌ڵ تیله‌رسندا به‌ شێوه‌یه‌کى باش کۆکبوون، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت جیاوازیان هه‌بووه‌، له‌وانه‌ ڕێکه‌وتنه‌ ناوکییه‌که‌ى ئێران. ووتى ئه‌و پێیوایه‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ یان شتێک له‌ باره‌یه‌وه‌ بکرێت، به‌ڵام تیله‌رسن ڕێکه‌وتنه‌که‌ى پێ قبوڵبووه‌، بۆیه‌ ڕێکنه‌که‌وتوون.

پاشان ووتیشى له‌گه‌ڵ مایک پـۆمپیۆ زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌گونجین به‌راورد به‌ ڕێکس تیله‌رسن.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group