ستیڤن هۆکینگ له‌ ته‌مه‌نى 76 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد

3/14/2018 3:18:00 PM
جەماوەر نیوز

جه‌ماوه‌رنیوز








ستیڤن هۆکینگ زاناى مه‌زنى جیهان له‌ بوارى فیزیا له‌ ته‌مه‌نى 76 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، ئه‌مه‌ش له‌ پاش ده‌یان ساڵ له‌ خزمه‌تکردنى مرۆڤایه‌تى به‌ زانست و بۆچوون و بیردۆزه‌کانی.

هه‌ردوو کوڕه‌که‌ى ڕۆبه‌رت و تیمۆپى و لوسى کچى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا وتیان" زۆر خه‌مبارین بۆ کۆچى دوایى باوکى خۆشه‌ویستمان له‌ ئه‌مڕۆدا. زانایه‌کى مه‌زن و پـیاوێکى بێ وێنه‌ بوو، کار و داهێنانه‌کانى بۆ چه‌ندان ساڵ به‌ زیندوویى ده‌مێننه‌وه‌." 
ستیڤن هۆکینگ له‌ 8 ى مانگى یه‌کى ساڵى 1942 له‌ ئکسفۆردى به‌ریتانیا له‌دایکبوو و هه‌ر ته‌مه‌نى منداڵیـیه‌وه‌ زیره‌کى و بلیمه‌تى پـێوه‌ دیاربووه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ته‌مه‌نى 21 ساڵى دووچارى نه‌خۆشى لاوازبوونى ماسولکه‌کان بوو و پـزیشکان پـێشبینیان کردبوو له‌ چه‌ند ساڵێک زیاتر ناژی، به‌ڵام ستیڤن له‌ هه‌وڵه‌کانى بۆ فێربوون و په‌ره‌پـێدان به‌ تواناکانى نه‌وه‌ستا.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ورده‌ ورده‌ دووچارى ئیفلیجى بوو و زمانى له‌ قسه‌کردن که‌وت، درێژوى به‌ کاره‌کانى دا و توێژینه‌وه‌ى گرنگى ئه‌نجام دا له‌ بواره‌کانى زانستى گه‌ردوون، به‌ تایبه‌تى له‌ باره‌ى خاڵه‌ ڕه‌شه‌کانه‌وه‌ که‌ له‌ ساڵى 1974 سه‌لماندى ئه‌و خاڵانه‌ تیشک‌ده‌رن، ئه‌مه‌ش پـێچه‌وانه‌ى بیردۆزه‌کانى له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌بوون، بۆیه‌ ئه‌و تیشکه‌ به‌ " تیشکى هۆکینگ" ناودێرکرا.

ساڵى 1988 کتێبێکى بڵاوکرده‌وه‌ به‌ ناونیشانی" A Brief History of Time"، زیاتر له‌ 10 ملیۆن چاپى لێفرۆشرا.

ژیانى ئه‌م زانایه‌ هێنده‌ سه‌رنج ڕاکێش بوو، فلیمى له‌سه‌ر کرابه‌ ناوى The Theory of Everything و ساڵى 2014 له‌ سینه‌ماکانى جیهان نمایش کرا.


زۆرترین خوێندراو