تورکیا کۆنترۆڵ کردنى عه‌فرینی راگه‌یاندو یه‌په‌گه‌ش ره‌تى ده‌کاته‌وه‌

3/18/2018 4:13:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پاش نزیکه‌ى دوو مانگ له‌ هێرشى هێزه‌کانى تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانى بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین، ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رۆکى تورکى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند هێزه‌کانى تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانى چوونه‌ته‌ ناو شارى عه‌فرینه‌وه‌، کۆنترۆڵى شاره‌که‌یان کردوه‌ پاش کشنه‌وه‌ى هێزه‌کانى یه‌په‌گه‌ له‌ ناو شاره‌که‌.

سه‌رۆکى تورکیا ڕایشیگه‌یاندووه‌ ئاڵاى تورکیا و ئاڵاى سه‌رهه‌ڵداوانى ئۆپزسیۆنى سوریا له‌ ناوه‌ندى ئه‌و شاره‌ى که‌ به‌ ده‌ستى هێزه‌کانى یه‌په‌گه‌وه‌ بوو هه‌ڵدراوه‌.

کاربه‌ده‌ستێکى کورده‌کان هه‌دیه‌ یوسف به‌ ئاژانسى ده‌نگوباسى ئه‌سۆشیه‌یتدى ڕاگه‌یاندووه‌ شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌ له‌ شاره‌که‌ هه‌ڵنه‌هاتوون، به‌ڵام خه‌ڵکه‌ سیڤیلیه‌کانیان ده‌رکردووه‌ که‌ مابوونه‌وه‌ له‌ ترسى کوشتنى به‌ کۆمه‌ڵ. ئه‌و گوتى پێکدادان له‌ ناو شاره‌که‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤى سوریایى بنکه‌ له‌ به‌ریتانیاش ده‌ڵێت هێزه‌کان به‌ پشتیوانى تورکیا ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر نیوه‌ى شاره‌که‌دا له‌ کاتێکدا شه‌ڕێکى سه‌خت هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت نزیکه‌ى 200 هه‌زار که‌س له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابوردوودا به‌هۆى هێرشێکى سه‌ختى ئاسمانى ناوچه‌که‌یان جێیهێشتووه‌و چوونه‌ته‌ ناو ناوچه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا. ته‌له‌فیزیۆنى ده‌وڵه‌تى سوریاش له‌ ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى نیشان ده‌دا که‌ عه‌فرین جێده‌هێڵن. ئه‌ردۆگانیش ده‌ڵێت خه‌ڵکى عفرین پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

له‌ هه‌مان کاتدا له‌شکرى تورکیا به‌ ڕێگاى تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ده‌ڵێت هێزه‌کانى له‌ ئێستادا به‌ دواى مینى چیندراو و ته‌قه‌مه‌نیدا ده‌گه‌ڕێن.

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵیه‌ کوردییه‌کانیش وێنه‌ى و گرته‌ ڤیدیۆیى سه‌رهه‌ڵداوه‌ سوریاییه‌کان نیشان ده‌ده‌ن که‌ چۆن په‌یکه‌رى کاوه‌ى ئاسنگه‌ر ده‌شکێنن.

یه‌په‌گه‌ هاوپه‌یمانێکى سه‌ره‌کى ئه‌مه‌ریکا بوو له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش و ئازاد کردنى ناوچه‌یه‌کى زۆرى باکور و ڕۆژهه‌ڵاتى سورى له‌ ده‌ستى ئه‌و ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ردۆگان به‌ به‌رده‌وامى ده‌یووت تورکیاى هاوپه‌یمانى ناتۆ هه‌رگیز ڕێگه‌ نادات ڕێڕه‌وێک له‌ سنورى وڵاته‌که‌ى بۆ تیرۆرستان بکرێته‌وه‌.

تورکیا هه‌روه‌ها مه‌ترسى له‌ دروستبوونى ناوچه‌یه‌کى خودموختارى کورده‌کان هه‌یه‌ له‌ سوریا که‌ ببێته‌ هۆى هاندانى کوردى وڵاته‌که‌ى خۆی.

هێزه‌کانى یه‌په‌گه‌ و ڕێکخراوى چاودێرى مافه‌کانى مرۆڤى سوریاى ده‌ڵێن ڕۆژى هه‌ینى به‌هۆى هێرشێکى ئاسمانى تورکیا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى 

سه‌ره‌کى عه‌فرین ده‌یان که‌س کوژراون. له‌شکرى تورکیاش نکوڵى ده‌کات.


زۆرترین خوێندراو