به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان ڤلادیمێر پۆتین به‌ سه‌رۆکى روسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

3/18/2018 7:28:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
 






ئه‌نجامى به‌رایى هه‌ڵبژاردنه‌کانى روسیا بڵاوکرایه‌وه‌و به‌ پێى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بۆ جارى چواره‌م ڤلادیمێر پۆتین به‌ سه‌رۆکى روسیا هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه‌

ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 18 ى مارسى 2018 ، خه‌ڵکى ڕوسیا چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌ى که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى زۆر چاوه‌ڕان ده‌کرا ڤلادمێر پوتن زۆر به‌ ئاسانى سه‌ربکه‌وێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به‌رهه‌ڵسته‌کانى فشارێکى زۆریان خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکى تا بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌کانى ده‌نگدان.

به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانیش بێت  پوتن نزیکه‌ى  %71.9 ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هێناوه‌.

پوتن به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى نزیکه‌ى یه‌ک چاره‌که‌ سه‌ده‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت که‌ ئه‌مه‌ش درێژترین ده‌سه‌ڵاتى ڕێبه‌رێکى کرملن ده‌بێت پاش جۆسف ستالینى دیکتاتۆر له‌ سۆڤیه‌ت.

زۆربه‌ى ده‌نگه‌ده‌ران پشتیوانى له‌ پوتینى ته‌مه‌ن 65 ساڵ و سیخورى پێشوى KGB ده‌که‌ن، به‌هۆى هه‌ڵوێسته‌کانى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ڕویسا که‌ له‌ جیهانى ده‌ره‌وه‌ به‌ ده‌ستێوه‌ردان و سه‌رپێچى لێى ده‌ڕوانرێت.

لکاندنى هه‌رێمى کریمیاى ئۆکرانیا به‌ ڕوسیاوه‌، گوایه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى کرملن له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مه‌ریکا، و هه‌ڵمه‌تى بۆردومانه‌کانى مۆسکۆ له‌ سوریا له‌ لایه‌ن وڵاتانى ڕۆژئاواوه‌ ناپه‌سه‌ند کراوه‌. به‌ڵام بۆ زۆربه‌ى که‌س له‌ ناو وڵات ئه‌مانه‌ ناوبانگى ڕێبه‌رێکى به‌هێزیان داوه‌ به‌ پوتن.

هه‌ربۆیه‌ به‌پێى ئه‌نجامى به‌راییه‌کانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى روسیا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و  به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان بۆ جارى چواره‌م ڤلادیمێر پۆتین به‌ سه‌رۆکى روسیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان ڤلادیمێر پۆتین %71.9 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌و بۆ جارى چواره‌م هه‌ڵبژێراوه‌ته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو