4
7 فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر به‌هێرشى کیمیاییه‌که‌ى دوما داواى کۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌کات
8/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








فه‌ڕه‌نسا داواى له‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى کرد کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به‌په‌له‌ ئه‌نجام بدات به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌ى رژێمى سووریا بۆ سه‌ر شارى دوما ئه‌نجامى دا و به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان قوربانى لێکه‌وته‌وه‌.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ى رژێمى سووریاى کرد به‌هۆى به‌رده‌وامى گه‌مارۆکان و هێرشه‌کانى بۆ سه‌ر غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانى قوڵى خۆى نیشاندا به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌ى که‌ شارى دوماى کرده‌ ئامانج.

لۆدریان راشیگه‌یاندووه‌ که‌ پاریس هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌کانى ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌کى کیمیایی.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ "به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى تاوانى جه‌نگه‌".

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ى به‌ کاتى ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌ به‌په‌له‌که‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش نه‌کرد به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانى دیپلۆماسى ئاشکراى کرد که‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ تاوتوێکردنى هێرشه‌ کیمیاییه‌که‌ى سه‌ر شارى دوما.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group