4
7 ئوسترالیا بڕیار له‌سه‌ر وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى عێراق ده‌دات
9/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ماڵپه‌رى هه‌واڵى گاردیان بڵاویکرده‌وه‌ حکومه‌تى ئوسترالیا بڕیاریداوه‌ که‌ پێشه‌نگى بدات به‌ وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى عێراق له‌ چوارچێوه‌ى پڕۆگرامێکى تایبه‌تى وه‌رگرتنى ساڵانه‌ى په‌نابه‌راندا. 

ماڵپه‌ره‌که‌ ده‌ڵێت حکومه‌تى ئوسترالیا پێشه‌نگى ده‌دات به‌ وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى هه‌شت ووڵات که‌ له‌ ناویاندا عێراق بوونى هه‌یه‌ ئه‌وانیش ووڵاتانى وه‌ک کۆنگۆى دیموکراتى ، ئه‌فغانستان ، ئه‌ریتریا ، ئه‌سوبیا ، میانمار ، بهوتان و سوریایه‌.

گاردیان ، زانیوێتى ئه‌گه‌رى وه‌رگرتنى په‌نابه‌رانى چه‌ند ووڵاتێکى تریش له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆگرامه‌دا له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه‌ زۆر که‌مه‌ که‌ ئه‌وانیش ووڵاتانى ئێران و سۆماڵ و باشورى سۆدانن.

پڕۆگرامه‌که‌ به‌ پڕۆگرامى پشتگیرى کۆمه‌ڵگا ناسراوه‌ و له‌ڕێگه‌ى سپۆنسه‌رکردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت و به‌وه‌ش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ناگرێته‌وه‌ که‌ بیانه‌وێت به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بکه‌ن.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کانى ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ، پێشه‌نگى ده‌درێت به‌و په‌نابه‌رانه‌ى عێراق که‌ ژن و منداڵ و خێزانن له‌ لوبنان و ئه‌رده‌ن و تورکیا ده‌ژین.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group