4
7 وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا: ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکرییه‌که‌ى له‌سوریا کۆتایى هات
14/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکرییه‌ى له‌دژى چه‌ند شوێنێکى گرنگى ڕژێمى سوریا به‌ڕێوه‌یبرد، کۆتایى پـێهات و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌سـتنیشانکرابوون وێرانکران.

وه‌زاره‌ته‌که‌ ده‌شڵێت هیچ هه‌ماهه‌نگیـیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕووسیا نه‌کراوه‌ له‌ باره‌ى بۆردومانه‌کانه‌وه‌ و ته‌نیا له‌ ڕێڕه‌وى فڕۆکه‌ و موشه‌که‌کان ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ تاوه‌کو له‌ ئاسماندا له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌کانى ڕووسیا پـێکدادان ڕوونه‌دات.


به‌پـێى وه‌زاره‌ته‌که‌ کارگه‌یه‌کى دروستکردنى گازى سارین له‌ حومس و ناوه‌ندێکى توێژینه‌وه‌ى چه‌کى کیمیایى له‌ دیمه‌شق کرابوونه‌ ئامانج.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کرێت ئه‌و بڕه‌ ته‌قه‌مه‌نیـیه‌ى له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى ئه‌مڕۆ به‌کارهاتبوو دوو هێنده‌ى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیـیانه‌ بووه‌ که‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى ساڵى ڕابردوودا به‌کارهاتبوو.

نوێنه‌رى ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ناڕه‌زایى توندى وڵاته‌که‌ى له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕى و گوتى ئه‌مه‌ سووکایه‌تیـیه‌ به‌ سه‌رۆکى ڕووسیا و هه‌روا تێپه‌ڕنابێت.

میدیاکانى ڕژێمى سوریا ده‌ڵێن هێزى به‌رگرى ئاسمانى وڵاته‌که‌یان 13 موشه‌کى خستووه‌ته‌ خوارێ.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group