4
7 ئوسترالیا ڕاکێشانى دایک و باوک له‌سه‌ر کۆچبه‌ران گران ده‌کات
22/4/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ گۆڕینى سیاسه‌ته‌کانى کۆچى ئه‌و ووڵاته‌ و له‌ دواهه‌مین گۆڕانکاریدا و به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى ئاژانسى هه‌واڵى ئێس بى ئێسى ئوسترالیى ، حکومه‌تى ئوسترالیا بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ زیاد ده‌کات ده‌بێت هه‌ر کۆچبه‌رێک ده‌ستى بکه‌وێـت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌رى دایک و باوکى بکات بۆ ئه‌وه‌ى بانگێشنى مانه‌وه‌یان بکات بۆ ئوسترالیا.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌کانى ئه‌و ئاژانسه‌ ، خێزانێک پێکه‌وه‌ ده‌بێت بڕى 115 هه‌زار دۆلار و 475 دۆلارى ئوسترالییان ده‌ستبکه‌وێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت مامه‌ڵه‌ى بانگێشکردن و مانه‌وه‌ بۆ دایک و باوکیان بکه‌ن ، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ پێشتر ته‌نها پێویستى به‌ 45 هه‌زار و 185 دۆلار بوو. بۆ که‌سێکى سه‌ڵتیش ، پێویسته‌ ئه‌و که‌سه‌ 86 هه‌زار و 606 دۆلارى ده‌ستبکه‌وێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سپۆنسه‌رى ڕاکێشانى دایک و باوکى بکات بۆ ئوسترالیا.

هه‌رچه‌نده‌ پلانه‌که‌ى حکومه‌تى ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستى زامنکردنى ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ بتوانن پشتگیرى دارایى بۆ دایک و باوکیان له‌و ووڵاته‌ دابین بکه‌ن ، به‌ڵام بڕیاره‌که‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى ڕێکخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و به‌ گووته‌ى به‌رپرسێکى یه‌کێک له‌و رێکخراوانه‌ش زیادکردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ واتاى ئه‌وه‌ دێت که‌ ژماره‌یه‌کى که‌مترى خێزانه‌کان ده‌توانن پێکه‌وه‌ له‌ ئوسترالیا یه‌کبگرنه‌وه‌. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group