4
7 له‌ له‌نده‌ن خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى سه‌رۆکى تورکیا ئه‌نجامده‌درێ
15/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ى مایسى 2018 ،به‌ ده‌یان خۆپیشانده‌رانى کورد و لایه‌نگرانى ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌ به‌رده‌م باره‌گاى حکومه‌تى به‌ریتانیا گردبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا که‌ گه‌یشته‌ به‌ریتانیا  

خۆپـیشاندانه‌که‌ ڕێکخرا له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ داکۆکیکارانى ئازادی، له‌وانه‌ په‌یامنێرانى بێ سنوور و English PEN و Index On Censorship.

ڕێبێکا ڤینسێنت سه‌رۆکى ڕێکخراوى په‌یامنێرانى بێ سنوور له‌ به‌ریتانیا ووتى جێى شه‌رمه‌ لێره‌ له‌ به‌ریتانیا فه‌رشى سوور بۆ پـێشوازیکردن له‌ ئه‌ردۆغان ڕاده‌خرێت.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد که‌ له‌وه‌تاى ساڵى 2016 وه‌ سه‌رکوتکردنه‌کان له‌ تورکیا ده‌سـتیانپێکردووه‌، زیاتر له‌ 100 ڕۆژنامه‌وان ده‌ستگیرکراون و 140 ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن داخراون و 800 مۆڵه‌تى کارى ڕۆژنامه‌وانى لێسه‌ندراونه‌ته‌وه‌.

پاشان وتی" ده‌بێت ئێمه‌ لێره‌ بۆ حکومه‌ته‌که‌مانى ڕوونبکه‌ینه‌وه‌ که‌ گرنگى به‌ ئازادیـیه‌ سه‌ره‌تایـیه‌کان ده‌ده‌ین، ئه‌و به‌هایانه‌ى وڵاته‌که‌مان له‌سه‌رى وه‌ستاوه‌.: دواتر داواى ئازادکردنى ڕۆژنامه‌وانه‌ ده‌سـتگیرکراوه‌کانى کرد.

چالاکوانانى کورد و لایه‌نگرانیان ئه‌وانیش لاى خۆیانه‌وه‌ ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕى و پـۆسته‌ریان به‌رزکرده‌وه‌ که‌ تیایدا وشه‌ى تێرۆرست له‌سه‌ر وێنه‌ى ئه‌ردۆغان نووسرابوو. هه‌روه‌ها ئاڵاى یه‌په‌گه‌ و وێنه‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌رى ده‌سـتگیرکراوى پارتى کرێکارانى کوردستانیان به‌رزکرده‌وه‌ و دروشمى دژى ئه‌ردۆغانیان ده‌ووته‌وه‌.

وته‌بێژى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى به‌ریتانیا به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى راگه‌یاند : له‌ به‌رنامه‌ى کارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان خانم تێرێزا مه‌ى و ئه‌ردۆغان وتووێژى ڕاشکاوانه‌ له‌ باره‌ى مافه‌کانى مرۆڤ هه‌یه‌.

وتیشى هه‌میشه‌ خوازیارن تورکیا پابه‌ندى وابه‌سته‌یـیه‌ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانى ببێت، له‌وانه‌ ڕێزگرتن له‌ ئازادى ڕاده‌ربڕین و ئازادیـیه‌ سیاسیـیه‌کان.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group