4
7 نه‌ته‌نیاهو: ئه‌ردۆغان دوایـین که‌سه‌ باس له‌ ئه‌خلاقى شه‌ڕ بکات له‌کاتێکدا ده‌ستى به‌ خوێنى کورد سووره‌
15/5/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ پاش ڕه‌خنه‌ تونده‌کانى سه‌رۆکى تورکیا له‌ ئیسرائیل، به‌نجامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیرى ئیسرائیل له‌ ڕێگه‌ى تویته‌ره‌وه‌ وه‌ڵامى دایه‌وه‌، ده‌ڵێت ئه‌ردۆغان دوایـین که‌سه‌ باس له‌ ئه‌خلاقى شه‌ڕ بۆ ئێمه‌ بکات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نه‌ته‌نیاهو له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ى نووسیویه‌تی" ئه‌ردۆغان له‌ نێو گه‌وره‌ پـشتیوانکه‌رانى حه‌ماسه‌ وه‌ هیچ گومانى تێدانیه‌ باش له‌ تێرۆرزم و سه‌ربڕین تێده‌گات. پـێشنیار ده‌که‌م باس له‌ ئه‌خلاق بۆ ئێمه‌ نه‌کات."

پاشان نووسیویه‌تی" پـیاوێک که‌ به‌ هه‌زاران سه‌ربازى تورک ڕه‌وانه‌بکات بۆ داگیرکردنى باکورى قوبرس و سوریا وه‌ها باشتره‌ ئامۆژگارى ئێمه‌ نه‌کات کاتێک که‌ به‌رگرى له‌ خۆمان ده‌که‌ین له‌ دژى گروپى حه‌ماس. پـیاوێک که‌ ده‌ستى سووره‌ به‌ خوێنى ژماره‌یه‌کى بێشومار له‌ هاوڵاتیانى کورد له‌ تورکیا و سوریا ده‌بێت دوایـین که‌س بێت که‌ باس له‌ ئه‌خلاقى شه‌ێ‌ بۆ ئێمه‌ بکات."

هاوکات وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل داواى له‌ کۆنسۆڵى گشتى تورکیا کرد وڵاته‌که‌یان جێبهێڵێت. پـێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا داواى له‌ باڵیۆزى ئیسرائیل کرد تورکیا جێبهێڵێت. هه‌روه‌ها تورکیا هه‌ردوو باڵیۆزى خۆى له‌ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا بانگهێشتکرده‌وه‌.






ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group