ترامپ دڵخۆش نیه‌ به‌رێکه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتى چین

5/23/2018 1:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ دڵخۆش نییه‌ به‌ رێککه‌وتنه‌که‌یان له‌گه‌ڵ وڵاتى چین و ووتی:" دواتر ده‌بینین که‌ چێ رووده‌دات، هیشتا زۆر رێگا ماوه‌ بیبڕین".

تره‌مپ به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باشوور مون جاى ئین له‌ کۆشکى سپى وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسانى دایه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامى پرسیارێک له‌باره‌ى رێککه‌وتنى بازرگانى ئه‌مریکا-چین تره‌مپ ووتی: "نه‌خێر دڵخۆش نیم به‌ رێککه‌وتنه‌که‌. دواتر ده‌بینین که‌ چێ رووده‌دات، هیشتا زۆر رێگا ماوه‌ بیبڕین".

جیاله‌مه‌ش سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ره‌تکرده‌وه‌ که‌ باس له‌ رێککه‌وتنى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمپانیاى ZTE چینى ده‌که‌ن له‌ بوارى ئه‌لیکترۆنى و تێلێکۆم.


زۆرترین خوێندراو