که‌نه‌دا ... له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌یه‌کدا 15 که‌س برینداربوون

5/25/2018 12:40:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رپرسانى که‌نه‌دى وتیان دوو که‌سى نه‌ناسراو ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ چوونه‌ته‌ ناو ڕێستۆرانتێکه‌وه‌ له‌ شارى میسیساگا و بۆمبێکیان ته‌قاندۆته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا 15 که‌س برینداربوون و خۆشیان هه‌ڵهاتوون.

خزمه‌تگوزارى ڕیجناڵ پیڵى پارامێدیک له‌ تویتێکدا وتى ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ ڕێستۆرانتى بۆمباى بێڵ ڕوویداوه‌. پانزه‌ که‌س ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ کراون و سێ که‌سیان برینه‌کانیان سه‌خته‌.

پۆلیسى ناوچه‌که‌ له‌ تویتێکدا ڕایگه‌یاند دوو پیاوه‌ گومانلێکراوه‌که‌ چوونه‌ته‌ ڕێستۆرانته‌که‌وه‌ و بۆمبێکیان ته‌قاندۆته‌وه‌، گومانلێکراوه‌کان هه‌ڵهاتوون.

تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتى هێرشه‌که‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

هێرشه‌که‌ى میسیساگا که‌ شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین شارى که‌نه‌دایه‌، مانگێک دواى هێرشێکى دیکه‌ دێت که‌ ئوتومبێلێکى ڤان خۆى کرد به‌ قه‌ره‌باڵغیه‌کدا له‌ تۆرۆنتۆ و له‌ ئه‌نجامدا 10 که‌س کوژران و 15 که‌سى دیکه‌ برینداربوون.

میسیساگا ده‌که‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ى ئۆنتاریۆ نزیکه‌ى 20 مایڵ ڕۆژئاواى تۆرۆنتۆ.









ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو