سعودیه‌ موشه‌کێکى دیکه‌ى حوسیه‌کان تێکده‌شکێنێ

5/25/2018 3:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ هه‌ینى  25 ى مایسى 2018 ،هاوپه‌یمانێتى سه‌ربازیى له‌ یه‌مه‌ن به‌ ڕابه‌رایه‌تى سعودیه‌ ڕایگه‌یاند هێزى به‌رگرى ئاسمانى سعودیه‌ به‌رپه‌رچى موشه‌کێکى باڵیستیکى داوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌کانى یه‌مه‌نه‌وه‌ هاوێژراوه‌ به‌ ئاڕاسته‌ى شارى جازانى سعودیه‌ له‌ باشوورى وڵاته‌که‌.

عه‌قید ڕکن تورکى مالکى وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا که‌ ده‌زگاى هه‌واڵى فه‌ڕمى سعودیه‌ بڵاویکرده‌وه‌ ده‌ڵێت پاشماوه‌کانى موشه‌که‌ تێکشکێنراوه‌که‌ که‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کى دانیشتوان له‌ نه‌جران به‌بێ ئه‌وه‌ى زیانى گیانى لێبکه‌وێته‌وه‌.

که‌ناڵى مه‌سیره‌ى سه‌ر به‌ حوسیه‌کان هه‌ڵدانى موشه‌کێکیان له‌ جۆرى به‌در1 به‌ ئاڕاسته‌ى جازان ڕاگه‌یاند.

له‌ مانگى یانزه‌ى ساڵى ڕابردووه‌وه‌ حوسییه‌کان هه‌ڵدانى موشه‌کى باڵیستیکیان به‌ ئاڕاسته‌ى سعودیه‌ چڕتر کردۆته‌وه‌.

سعودیه‌ ئێران تۆمه‌تبار ده‌کات به‌ تۆمه‌تى پشتیوانیکردن له‌ حوسییه‌کان به‌ڵام تاران ئه‌و تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.







فرانس پرێس


زۆرترین خوێندراو