وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا کاردانه‌وه‌ى توندى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌بێت

5/26/2018 5:33:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به‌ توندى ئیدانه‌ى مۆڵه‌تدان به‌ به‌شداریکردنى لایه‌نگرانى تیرۆر له‌ کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌ ئه‌ڵمانیا کرد و، ئه‌م کرداره‌ى به‌ دوو روویى ناوبرد. 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به‌ نووسراوێک رایگه‌یاند که‌ ئه‌ڵمانیا بڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى کۆبوونه‌وه‌ى سیاسه‌تمه‌دارانى وڵاتانى دیکه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ره‌کانیان له‌و وڵاته‌ ده‌رکردووه‌ و تورکیاش هاوڕا نییه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ که‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى دیموکراسى ناگونجێ. 

له‌لایه‌کى دیکه‌ش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به‌ توندى ئیدانه‌ى مۆڵه‌تدان به‌ به‌شداریکردنى لایه‌نگرانى تیرۆر له‌ کۆبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌ ئه‌ڵمانیا کرد و، ئه‌م کرداره‌ى به‌ دوو روویى ناوبرد.

 له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا زیاتر هاتووه‌: "ئه‌ڵمانیا رێگه‌ى به‌ لایه‌نگرانى تیرۆر و درێژکراوه‌کانى له‌ ئه‌ڵمانیا داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کى جه‌ماوه‌رى ئه‌نجام بده‌ن. به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و کرده‌وه‌ دوو رووییه‌ ده‌که‌ین. ئه‌م بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ دیموکراسى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ناگونجێ. له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى تورکیا و ئه‌ڵمانیا ناگونجێ."





ئانادۆڵ


زۆرترین خوێندراو