4
7 وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌باره‌ى منبجه‌وه‌ روونکردنه‌وه‌ ده‌دات
6/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






  

هیزه‌ر ناوێرت ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا، وه‌ڵامى پرسیاره‌کانى دایه‌وه‌ که‌په‌یوه‌ست به‌ کۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ی، مایک پۆمپیۆ و هاوتا تورکییه‌که‌ی، مه‌ولود چاوشئۆغڵو که‌ له‌ واشنتۆن سازیانکردبوو،ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد  که‌ئه‌مه‌ریکاو تورکیا گه‌یستونه‌ته‌ رێکه‌وتن.

ئاژانشى ئالنادۆڵى تورکى بڵاویکرده‌وه‌ که‌ هیزه‌ر ناوێرت ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند "ئه‌مریکا و تورکیا له‌ ئه‌نجامى ئه‌م کۆبوونه‌وانه‌دا گه‌یشتنه‌ رێککه‌وتنێک له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى سه‌قامگیریى له‌ منبج و ئیداره‌دانى منبج له‌ لایه‌ن منبجییه‌کانه‌وه‌".

ناوێرت جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ یه‌په‌گه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتى رووبارى فورات ده‌کشێته‌وه‌ و ووتیشی: "به‌پێى ئه‌وه‌ى له‌ رێککه‌وتنه‌که‌دا هاتووه‌، ئه‌م کاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن".

هاوکات هیزه‌ر ته‌ئکیدى  له‌و هه‌نگاوانه‌ کرده‌وه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌ منبج ده‌هاوێژرێن و ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ "دواى ئه‌وه‌ى که‌ مه‌رجه‌کان ده‌سته‌به‌رکران، ده‌ست به‌ قۆناغى دواتر ده‌کرێت".

له‌لایه‌کى تره‌وه‌  فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌نجومه‌نى له‌شکرى مه‌نبج ده‌ڵێت به‌ڵێنیان پـێدراوه‌ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌ ڕابه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریکا له‌ شاره‌که‌یان ده‌مێننه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ى له‌ نێوان واشنتن و ئه‌نکه‌ره‌ کراوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ محه‌مه‌د مسته‌فا (ئه‌بو عادل) به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى راگه‌یاندووه‌ به‌ر له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ى نێوان ئه‌مه‌ریکا و تورکیا، ئه‌نجومه‌نى له‌شکرى مه‌نبج کۆبوونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک فه‌رمانده‌ى باڵاى هاوپه‌یمانان ئه‌نجامدابوو، وه‌ له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوپه‌یمانان چه‌ختیان کردووه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌نبج ده‌مێننه‌وه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌سـتبه‌رداریان نابن.

ووتیشى هه‌تا ئێستا هیچ زانیاریـیه‌کیان له‌باره‌ى ڕێکه‌وتنه‌که‌ نیـیه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێکى دیکه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌تى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تاووتوێکردنى ئه‌م بابه‌ته‌.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ روو  که‌ هێشتا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌ شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کى له‌ هێڵه‌کانى پـێشه‌وه‌ن. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group