4
7 ئه‌ڵمانیا فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ جه‌نه‌ڕاڵێکى سوریا ده‌رده‌کات
8/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز






 

داواکارى گشتى ئه‌ڵمانیا فه‌رمانى ده‌سـتگیرکردنێکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ جه‌نه‌ڕاڵ جه‌میل حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى موخابه‌راتى هێزى ئاسمانى سوریا ده‌رکرد، ئه‌مه‌ش به‌ تۆمه‌تى کوشتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانى سه‌دان که‌س.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8 ى حوزه‌یرانى 2018  ڕۆژنامه‌ى دێرشبیگلى ئه‌ڵمانیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ جه‌نه‌ڕاڵ جه‌میل حه‌سه‌ن که‌ یه‌کێکه‌ له‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانى به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆکى سوریا، فه‌رمانى ده‌سـتگیرکردنى بۆ ده‌رچووه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانى دژى مرۆڤایه‌تی.

ڕۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ هه‌وڵێکى ڕژد له‌ لایه‌ن وڵاتێکى ڕۆژئاوایـیه‌وه‌ بدرێت بۆ به‌رپـرسیارێتیکردنى ڕژێمى ئه‌سه‌د له‌و تاوانانه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى سوریا کردوونى له‌وه‌تاى ڕاپه‌ڕین و شه‌ڕى ناوخۆ له‌و وڵاته‌ له‌ ساڵى 2011 وه‌ ده‌ستیپـێکردووه‌.

به‌پـێى دێرشبیگل داواکارى گشتى ئه‌ڵمانیا له‌ فه‌رمانى ده‌سـتگیرکردنه‌که‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کردووه‌ جه‌نه‌ڕاڵ جه‌میل له‌ نێوان ساڵانى 2011 و 2013 فه‌رمانى به‌ ئه‌فسه‌ره‌کانى کردووه‌ ده‌سـتگیرکراون ئه‌شکه‌نجه‌ بده‌ن و ده‌سـتدرێژى سێکسیان بکه‌نه‌سه‌ر و بیانکوژن.

ڕاپـۆرته‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن به‌شێک له‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاڕاسته‌ى جه‌نه‌ڕاڵ جه‌میل کراون به‌پـێى کۆمه‌ڵه‌ وێنه‌یه‌که‌ که‌ له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ ناوى قه‌یسه‌ر دزه‌ى پـێکراوه‌. ناوبراو له‌ پـۆلیسى له‌شکرى سوریا بووه‌ و له‌ ساڵى 2013 وڵاته‌که‌ى جێهێشتووه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیدا زیاتر له‌ 55 هه‌زار وێنه‌ى بردووه‌ که‌ تیایاندا ته‌رمى قوربانیـیه‌کان نیشان ده‌درێن و ئاسه‌وارى ئه‌شکه‌نجه‌دانیان پـێوه‌یه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و تاوانانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا کراون، به‌ڵام به‌پـێى یاساکانى ئه‌ڵمانیا ده‌کرێت که‌یسى یاسایى بۆ هه‌موو تاوانێک بکرێته‌وه‌ به‌بێ گوێدانه‌ شوێنى ڕوودانى تاوانه‌که‌.





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group