ده‌یان کۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌کاندا خنکان و چه‌ندین قاچاخچى ده‌ستگیر کران

6/9/2018 7:04:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








جیهان هه‌فته‌یه‌کى پڕ له‌ ڕووداوى تایبه‌ت به‌ کۆچبه‌رانى به‌ڕێ کرد وده‌یان کۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌کاندا خنکان و چه‌ندین قاچاخچى ده‌ستگیر کران.

رێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ هه‌تا شه‌شى حوزه‌یران ، 33 هه‌زار و 400 کۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ى ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ووڵاتانى ئه‌وروپا.
ڕاگه‌یاندنى ئه‌و ئاماره‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنى دوو که‌سى به‌ڕه‌گه‌ز سورى به‌ تۆمه‌تى قاچاخچێتیکردن به‌ کۆچبه‌رانه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسى ئه‌ڵمانیه‌وه‌ و دادگایه‌کى ئوسترالیاش سزاى شه‌ش زیندانى به‌سه‌ر که‌سێکدا سه‌پاند به‌ تاوانى هه‌وڵدان بۆ به‌ قاچاخبردنى خێزانێکى عێراقى له‌ ڕێگه‌ى به‌له‌مه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا، ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ حکومه‌تى ئوسترالیا سیاسه‌تى گرتن و دیپۆرتکردنه‌وه‌ى کۆچبه‌رانى ده‌ریایی قاچاخ پیاده‌ ده‌کات. 
هاوکات ، ئاژانسى لێکۆڵینه‌وه‌ى فیداڵى پاکستان ده‌ستگیرکردنى چوار قاچاخچى ڕاگه‌یاند که‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ناردنى به‌ قاچاخى کۆچبه‌ران بۆ ده‌ره‌وه‌ى پاکستان. له‌ ئێرانیش ده‌ستگیرکردنى باندێکى قاچاخچى له‌ شارى جویبارى ئه‌و ووڵاته‌ ڕاگه‌یه‌ندا که‌ تاوانى ساخته‌کردنى پاسپۆرت و بازرگانیکردنیان به‌ مرۆڤه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌. به‌ ووته‌ى به‌رپرسى پۆلیسى جویبار، ده‌ستگیرکردنى ئه‌و که‌سانه‌ له‌پاش کۆکردنه‌وه‌ى یه‌ک مانگ زانیارى ئه‌منى بووه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌کانى ئه‌و که‌سانه‌.   

رێکخراوى کۆچى نێوده‌وڵه‌تى ئامارى ئه‌و کۆچبه‌رانه‌شى بڵاوکردوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ و له‌ ڕێگاى ئه‌وروپادا بوونه‌ته‌ قوربانى و له‌ ده‌ریاکاندا خنکاون. به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماره‌ له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ ، 785 کۆچبه‌ر له‌ ئاوه‌کانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا خنکاون یان بێسه‌روشوێن  بوون و 45 کۆچبه‌ریان له‌ سنورى ئاوه‌کانى نێوان یۆنان و تورکیادا خنکاون یان بێسه‌روشوێن بوون.  

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌، له‌ کۆى ئه‌و سه‌دان قوربانییه‌ ، 125 کۆچبه‌ریان له‌ سه‌ره‌تاى چه‌ند ڕۆژى یه‌که‌مى ئه‌م مانگه‌دا خنکاون. 


زۆرترین خوێندراو