4
7 ترامپ بۆ کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکور گه‌یشته‌ سینگافور
10/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








دۆناڵد ترامپ گه‌یشته‌ سینگافور بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ى که‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکور کیم جون ئوندا بکات. ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ى که‌ ڕێبه‌رى ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت گه‌شبینه‌ به‌رامبه‌ری.

پاش ئه‌وه‌ى ڕۆژى یه‌کشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یرانى 2018 گه‌یشته‌ سینگافور له‌لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سینگافور ڤیڤیان بالاکریشنانه‌وه‌ پێشوازى لێکرا.

کاتێک له‌لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه‌ پرسیارى له‌سه‌ر پێشبینیه‌کانى بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ لێکرا، سه‌رۆک ى ئه‌مه‌ریکا ووتى هه‌ستێکى باشى هه‌یه‌.

به‌ر له‌وه‌ى بگات ترامپ دانى به‌وه‌دانا به‌ره‌و ناوچه‌یه‌کى ئاشکرانه‌کراو ده‌ڕوات بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌.

له‌ وه‌ڵامى پرسیارێکى ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا به‌ر له‌ به‌ڕێکه‌وتنى بۆ ئاسیا له‌ که‌نه‌داوه‌ که‌ له‌وێش به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى گروپى 7 ى کرد، دۆناڵد ترامپ ووتى هه‌ستێکى باشى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر کۆبونه‌وه‌ى بێپێشینیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى کۆریاى باکور.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا ووتیشى له‌و بڕوایه‌دایه‌ کیم، که‌ نیوه‌ى ته‌مه‌نى ترامپى هه‌یه‌، هه‌وڵ ده‌دات شتێکى باش بکات بۆ خه‌ڵکى خۆی. به‌ڵام وتیشى کیم ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ نایه‌ته‌وه‌ به‌ر ده‌مى ئه‌گه‌ر وتووێژه‌کان به‌ باشى به‌ڕێوه‌ نه‌چن.







ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group