4
7 ڕێکه‌وتنى ئه‌مه‌ریکا و کۆریاى باکوور
13/6/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








له‌ ڕێکه‌وتنێکدا که‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌ سینگاپـور واژۆ کرا، ڕابه‌رى کۆریاى باکوور کیم جۆنگ ئون جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ نه‌هێشتنى چه‌کى ناوه‌کیى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى کۆریادا، له‌کاتێکدا سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دۆناڵد ترامپ جه‌ختى له‌وه‌ کرده‌وه‌ پابه‌ند ده‌بێت به‌ دابینکردنى ئاسایش بۆ کۆریاى باکوور.

ڕێکه‌وتنه‌که‌ داوا له‌ هه‌ردوو وڵات ده‌کات پێکه‌وه‌ کار بکه‌ن بۆ دروستکردنى ئاشتییه‌کى هه‌میشه‌یى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى کۆریا، بۆ دامه‌زراندنى په‌یوه‌ندییه‌کى نوێى له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا و کۆریاى باکوور و هه‌روه‌ها ئازادکردنى ئه‌و زیندانیانه‌ى که‌ هێشتا له‌ به‌ندینخانه‌کاندا ماون له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ ده‌ستگیرکراوه‌کاندا. هه‌ردوولا به‌ڵێنیان دا گفتوگۆى زیاتر بکه‌ن.

دۆناڵد ترامپ به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى وت " ئێمه‌ چه‌کى ناوه‌کیى له‌ کۆریاى باکووردا ناهێڵین."

وتیشى ڕێکه‌وتنه‌که‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ ده‌ره‌نجامى چه‌ند مانگێک له‌ گفتوگۆکردن بووه‌.

وتیشى " ده‌زانیت له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌ جه‌نگ ته‌واو ببوایه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ملیۆنان خه‌ڵکدا ته‌واو ببوایه‌، تۆ کۆریاى باکوور ده‌ناسیت ، سیئۆل 28 ملیۆن خه‌ڵکى هه‌یه‌، له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌ کوژرانى ملیۆنان خه‌ڵک ته‌واو ببوایه‌، ئێمه‌ به‌ ڕێکه‌وتنێک کۆتاییمان پێ هێنا."

ترامپ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا وتى له‌ ئێستادا سزاکانى ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر کۆریاى باکوور له‌جێى خۆیان ده‌مێننه‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکاش له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌مێننه‌وه‌. به‌ڵام په‌یمانێکى دا به‌ کۆریاى باکوور، وتى ئه‌مه‌ریکا ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت له‌ مانۆره‌ سه‌ربازیـیه‌کانى له‌گه‌ڵ کۆریاى باشووردا.

له‌سه‌ر بابه‌تى مافه‌کانى مرۆڤ، سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سێشه‌ممه‌ ته‌نها بۆ یه‌ک بابه‌ت بووه‌، به‌ڵام دوو لایه‌نه‌که‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا زیاتر باسى بکه‌ن. کاتێک سه‌باره‌ت به‌و هه‌زاران که‌سه‌ى که‌ له‌ کۆریاى باکوور زیندانى کراون پرسیارى لێکرا ، سه‌رۆک ترامپ وتى یارمه‌تى داون چونکه‌ شته‌کان له‌ کۆریاى باکوور ده‌گۆڕێن.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا وتى په‌یوه‌ندییه‌کى ئه‌رێنى دروست کردووه‌ له‌گه‌ڵ کیمدا، هه‌روه‌ها سوپاسى ڕابه‌رى کۆریاى باکوورى کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌ ئازایه‌ى ناوه‌ و وتى " چانسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ داهاتوویه‌کى زۆر باش بۆ گه‌له‌که‌ى ده‌سته‌به‌ر بکات."

چه‌ند کاتژمێرێک پێشتر کاتێک له‌ ته‌نیشت کیمدا دانیشت له‌ مه‌راسیمى واژۆکردنه‌که‌دا،  ترامپ وتى په‌یوه‌ندییه‌کى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ کیمدا دروست کردووه‌ و دواى چه‌ند کاتژمێرێک له‌ گفتوگۆکردن و واژۆکردنى ڕێکه‌وتنه‌که‌ ، پێى وایه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆریاى باکووردا " زۆر جیاواز ده‌بێت له‌ ڕابردوو."

هه‌ریه‌ک له‌ ترامپ و کیم سوپاسى یه‌کتریان کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌. سه‌رۆک ترامپ وتى بێگومان بانگهێشتى کیم ده‌کات بۆ کۆشکى سپى و ده‌توانێت سه‌ردانى پیۆنگیانگیش بکات.

کیم وتى " ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى مێژوویمان ئه‌نجامدا و بڕیارماندا ڕابردوو له‌بیر بکه‌ین، جیهان گۆڕانکارییه‌کى گه‌وره‌ ده‌بینێت."




  ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group