4
7 کرێملن: ئه‌نجامدانى کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان ترامپ و کیم ده‌یسه‌لمێنێت پۆتن ڕاست بووه‌
13/6/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








کرێملن وتى کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابه‌رى کۆریاى باکوور کیم جۆنگ ئون ده‌ریده‌خات که‌ سه‌رۆکى ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕاست بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ى گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ تاکه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگدا.

وته‌بێژى کرێملن دیمیترى پێسکۆڤ له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ ڕۆژنامه‌نووسانى وت ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ى که‌ ڕۆژى سێشه‌ممه‌ له‌ سینگافور به‌ڕێوه‌چوو یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کانى نیمچه‌ دوورگه‌ى کۆریا.

به‌ڵام ئاماژه‌شى به‌وه‌دا هه‌ڵه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر پێشبینى ئه‌وه‌ بکرێت هه‌موو بابه‌ته‌کانى په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ موشه‌کى و ناوه‌کییه‌که‌ى کۆریاى باکووره‌وه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێردا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.

وتیشى " هێشتا ده‌بێت شیکارى ئه‌نجامه‌کانى کۆبوونه‌وه‌که‌ بکه‌ین، به‌ڵام هیچ شتێکى دیکه‌ ناتوانین بکه‌ین بێجگه‌ له‌ پێشوازیکردن له‌وه‌ى که‌ به‌ڕاستى ڕوویداوه‌. ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان و دوورمان ده‌خاته‌وه‌ له‌ قۆناغێکى خراپ که‌ چه‌ند مانگێک له‌مه‌وپێش گه‌یشتین به‌و قۆناغه‌."

جێى ئاماژه‌یه‌ ڕوسیا و چین ماوه‌یه‌کى زۆره‌ داوا ده‌که‌ن په‌یڕه‌ویى پلانێکى هاوبه‌ش بکرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کانى په‌یوه‌ست به‌ پیۆنگیانگ و به‌رنامه‌ موشه‌کییه‌ باڵیستیکیه‌که‌ى له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریکا و کۆریاى باشوور واز له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ گه‌وره‌کان بهێنن.

پێسکۆڤ وتى کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌ریخست پوتن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕاستى ده‌کرد.

وتیشى پوتن ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ چاوى به‌ کیم یۆنگ نامى به‌رپرسى باڵاى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کۆریاى باکوور " په‌رله‌مان" ده‌که‌وێت له‌ مۆسکۆ.

پێسکۆڤ وتى " له‌ ڕه‌وشێکى ئاڵۆزى وه‌کو ئه‌مه‌دا هه‌ڵه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هیوامان وابێت له‌ ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێردا کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بن."

وتیشى " به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ پوتن ڕاست بووه‌. تاکه‌ ڕێگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا بێت گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆیه‌."





ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group