هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تی: هێزى تورکیا نه‌چوونه‌ته‌ ناو مه‌نبجه‌وه‌

6/19/2018 8:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ووته‌بێژى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌ڵێت له‌ شارى مه‌نبجى باکورى سوریا هیچ گۆڕانکاریـیه‌ک نه‌بووه‌ و هه‌ر وه‌کو جارانه‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 19 ى حوزه‌یرانى 2018، شان ڕاین کۆلۆنێلى له‌شکرى ئه‌مه‌ریکایى له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له‌ به‌غداوه‌ که‌ بۆ په‌یامنێران له‌ وه‌زاره‌تى به‌گرى لێدوانى ده‌دا، له‌ وه‌ڵامى بۆ پرسیارێکى کارلا باب په‌یامنێرى ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى سه‌باره‌ت به‌ مه‌نبج که‌ چى له‌ مه‌نبج گۆڕاوه‌ له‌وه‌تاى تورکیا ڕایگه‌یاندووه‌ هێزى گه‌ڕۆکى له‌ مه‌نبج بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

کۆلۆنێل شان ڕاین ووتى هیچ گۆڕانکارییه‌ک له‌ ناو مه‌نبج ڕووى نه‌داوه‌ و هیچ هێزێکى تورکى نه‌چووه‌ته‌ ناو مه‌نبجه‌وه‌ و ته‌نیا له‌ ده‌ره‌وه‌ى مه‌نبج هه‌ن. جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه‌ ئامانجى ئه‌وان هێشتنه‌وه‌ى مه‌نبجه‌ به‌ پارێزراوى و ئاسایشى تیادا هه‌بێت.

جێى ئاماژه‌یه‌ کاربه‌ده‌ستانى تورکیا له‌ ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوو له‌ میانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌کانى هه‌ڵبژاردن وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک بۆخۆیان باسیان له‌ بوونى هێزه‌کانیان له‌ مه‌نبج ده‌کرد.







ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو