4
7 ژماره‌ى ئاواره‌کانى باشورى سوریا گه‌یشته‌ 270 هه‌زار که‌س
2/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌ ئاکامى ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکریـیه‌کانى ئه‌م دوایـیه‌ى له‌شکرى سوریا له‌ باشورى وڵاته‌که‌ى زیاتر له‌ 270 هه‌زار که‌س ئاواره‌بوون.

محه‌مه‌د ئه‌لحوارى به‌رپرسى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروبارى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ ئوردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى فڕانس پـرێسى گوت" پـێشبینیمان ده‌کرد ژماره‌ى ئاواره‌کانى باشورى سوریا له‌ ئاکامى ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شکریـیه‌کانى ئه‌م دوایـیانه‌ بگاته‌ 200 هه‌زار ئاواره‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌کى کورتدا له‌ 270 هه‌زار ئاواره‌ تێپه‌ڕى کرد."

ووتیشی" سه‌ره‌تا 45 هه‌زار ئاواره‌بوون و پاشان بوو به‌ 100 هه‌زار و 160 هه‌زار و ئه‌مڕۆش بوو به‌و ژماره‌یه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ به‌رده‌م قه‌یرانێکى مرۆیى ڕاسته‌قینه‌داین له‌ باشورى سوریا."

له‌وه‌تاى 19 ى مانگى شه‌شه‌وه‌ هێزه‌کانى حکومه‌تى سوریا به‌ پاڵپشتى ڕووسیا ئۆپه‌راسیۆنێکى فراوانیان ده‌ستپـێکردووه‌ بۆ سه‌ر پارێزگاى ده‌رعا، ئه‌و پارێزگایه‌ى له‌ مانگى سێى ساڵى 2011 یه‌که‌م خۆپـیشاندانى ناڕه‌زایى له‌ دژى حکومه‌تى سوریاى لێ‌سازکرا.

به‌پـێى کۆمه‌ڵه‌ى سوریا له‌ ئێستادا هێزه‌کانى حکومه‌ت زیاتر له‌ 58% ى پارێزگاى ده‌رعا کۆنترۆڵده‌که‌ن، به‌ڵام به‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ ته‌نیا 30% ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بوو. هه‌روه‌ها 6% ى بارێزگاکه‌ له‌ ژێر ده‌ستى داعشدایه‌.




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group