4
7 ترامپ: گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ کۆریاى باکووردا به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چن
4/7/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند : گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ کۆریاى باکووردا به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌کاتێکدا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریکى هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ پیۆنگیانگدا بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به‌ پلانى نه‌هێشتنى چه‌کى ناوه‌کیى له‌ دواى کۆبوونه‌وه‌ لوتکه‌که‌ى مانگى ڕابردوو له‌نێوان دۆناڵد ترامپ سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و کیم جۆنگ ئون سه‌رۆکى کۆریاى باکووردا.

کۆشکى سپى کۆبوونه‌وه‌کانى ئێستاى به‌ ئه‌رێنى ناودێر کرد به‌ڵام هیچ لێدوانێکى نه‌دا سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ى ئه‌مدواییه‌ى میدیاکان سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ له‌ هه‌ڵسانگاندنى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریکادا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ کۆریاى باکوور توانا ناوه‌کییه‌کان فراوانتر کردووه‌.

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ تویتێکدا نووسیویه‌تى " کۆریاى باکوورهه‌شت مانگ ده‌بێت هیچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کى موشه‌کى یاخوود ناوه‌کیى ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ڕۆژى دووشه‌ممه‌ کۆشکى سپى ڕایگه‌یاند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا مایک په‌مپیۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانى کۆریاى باکوور ده‌کات بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ گفتوگۆکانى نه‌هێشتنى چه‌کى ناوه‌کیى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى کۆریادا.

هه‌روه‌ها دۆناڵد ترامپ  له‌ تویتێکدا نوسیویه‌تى " کۆمه‌ڵێک گفتوگۆى باش له‌گه‌ڵ کۆریاى باکووردا به‌باشى به‌ڕێوه‌ ده‌چن."


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group